وەزارەتی بەرگریی تورکیا تۆمەتی سووکایەتی کردن بە دامەزراوەکانی دەوڵەت دەخاتە پاڵ دەمیرتاش

بەشی تورکیا- وەزارەتی بەرگریی تورکیا سکاڵایەکی یاسایی لەدژی سەڵاحەددین دەمیرتاشی هاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیموکراتی گەلان بەرز کردۆتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هۆکاری بەرزکردنەوەی ئەو داوا یاساییە لەسەر هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە دەمیرتاش لە چەند توویتێکدا بانگەشەی ئەوەی کردووە سوپای تورکیا چەکی کیمیایی دژ بە گەریلاکانی پەکەکە لەناو خاکی هەرێمی کوردستان بەکارهێناوە.

وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە سکاڵاکەیەدا تۆمەتی "بانگەشەکردن بۆ ڕێکخراوێکی "تیرۆریستی" و "سوکایەتیکردن بە دامەزراوە و دەزگاکانی دەوڵەت" ی داوەتە پاڵ دەمیرتاش.
سەڵاحەددین دەمیرتاش لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە کە پارێزەرەکانی چەند وێنەیەکیان بۆ گواستۆتەوە، تێیدا دەردەکەوێت سوپای تورکیا چەکی کیمیایی دژ بە گەریلاکانی پەکەکە بەکاردەهێنن.
پارێزەرەکانیش رایانگەیاندووە زانیارییان بەدەستگەیشتووە لەسەر بنەمای دەستدرێژیکردنە سەر مافە کەسییەکان و شکۆ و کەرامەتی هێزە چەکدارەکانی تورکیا، سکاڵایەکی یاسایی لەسەر دەمیرتاش تۆمار کراوە.

ئەو پارێزەرانە باسیان لەوەکردووە کە بەیاننامەکەی دەمیرتاش دەچێتە چوارچێوەی ئازادیی رادەربڕینەوە، هەربۆیە ئەو سکاڵایەی سوپای تورکیا دژ بە هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە بەرزی کردۆتەوە، هیچ رەگەزێکی تاوانکاریی تێدا نییە و هیچ جۆرە دەستدرێژییەکی بۆسەر هیچ کەس و هیچ دامەزراوەیەک لەخۆنەگرتووە.
پارێزەرەکانی دەمیرتاش جەختیان کردۆتەوە کە ئەو داوا یاساییەی سوپای تورکیا بەهیچ یاسا و لۆژیکێک تەفسیر ناکرێت و جگە لە ترساندنی دەنگی ئازاد و ئازادیی رادەربڕین، هیچ مانایەکی تری نییە، بەڵێنیشیان داوە بەهاندەری ئەوەی دڵنیان ئەوان لەسەر حەقن، لەبەرگری کردن لە دەمیرتاش بەردەوام دەبن.

News Code 7256

Your Comment

You are replying to: .
captcha