پاشهاتەکانی کەم بوونەوەی تەعامولی سیاسی وڵاتان لەگەڵ کوردەکانی سووریا

بەشی جیهان - ناوەندی ڕاگەیاندنی ڕۆژاڤا هۆشداریی دا کە ناسەقامگیری لە سووریا چڕتر دەبێتەوە ئەگەر مامەڵەی سیاسی جیهان لەگەڵ دامودەزگا کوردییەکان لە سووریا کەم ببێتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ناوەندی هەواڵگری ڕۆژاڤا کە چاودێری بارودۆخی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی کوردەکانی سووریا دەکات، دوای کەم بوونەوەی خواستی سوید بۆ تەعامول لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەری کوردی، هۆشداری دا لە دەرئەنجامەکانی کەم بوونەوەی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان لەگەڵ کوردەکانی سووریا.

ئەم پەیمانگایە ئاماژەی دا بە ناڕەزایەتیی دەسەڵاتدارانی کوردی سووریا لە بڕیاری حکوومەتی نوێی سوید بۆ پچڕاندنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ دامودەزگا کوردییەکان لە سووریا لەوانەش پارتی یەکێتی دیموکرات و یەکینەکانی پاراستنی گەل و هۆشداریی دا کە ئەم پرسە دەتوانێت کاریگەری لەسەر ئاشتی لە سووریا دروست بکات.

ناوەندی ڕاگەیاندنی ڕۆژاڤا هۆشداری دەدات لەوەی کە خۆبواردنی سوید لە درێژەدان بە سزادانی تورکیا و پچڕاندنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ کوردانی سووریا و تەسلیم بوون بە داواکارییەکانی تورکیا سەبارەت بە کورد، ڕەنگە بە مانای خۆگێل کردنی ئەم وڵاتە بێت لە پێشێل کردنی مافی سوورییەکان لە لایەن تورکیاوە.

ئەم ناوەندە هۆشداری داوە لەوەی کە لەبەرچاو نەگرتنی دامەزراوە کوردییەکان لە سووریا و تۆمەتبارکردنیان بە ئەنجامدانی هەڵمەتی تیرۆریستی لەلایەن تورکیاوە و ڕێگەنەدان بە بەشداری کردنیان لە دانوستانەکانی ئاشتی سووریا، دەتوانێت ڕێگری بکات لە بەدیهاتنی ئاشتی ڕاستەقینە لە سووریا.

ئەم دامەزراوە توێژینەوەیی-میدیاییە کە لەلایەن توێژەران و چالاکانی میدیای ڕۆژئاواییەوە بەڕێوەدەبرێت، پچڕانی پەیوەندییەکان لەگەڵ کوردەکانی سووریا و پەراوێزخستنیان وەک هۆکاری پەرەسەندنی ناسەقامگیری لە سووریا ناو دەبات. چوونکە بەڕای ئەم پەیمانگایە، کوردەکانی سووریا ڕۆڵێکی گرنگیان گێڕاوە لە شەڕی دژ بە داعش و تەعامول نەکردنی وڵاتانی بیانی لەگەڵ کوردەکان، دەاعش هاندەدات بۆ زیاتر کردنەوەی هێرشەکانی.

News Code 7259

Your Comment

You are replying to: .
captcha