ئۆپۆزیسیۆنی تورکیا بۆ زاڵبوون بەسەر ئەردۆغاندا پێویستی بە دەنگی کوردەکانە

بەشی جیهان- شرۆڤەکاری پەیمانگای توێژینەوەکانی سیاسەتی دەرەوە، بڕوای وایە ئەگەر ئۆپۆزیسۆنی تورکیا نەتوانێت لە هەڵبژاردنەکانی دابێی تورکیادا دەنگی کوردەکان ڕابکێشێت، ناشتوانێت ڕەجەب تەییب ئەردۆغان لە دەسەڵات دوور بخاتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پارتی ئۆپۆزسیۆنی تورکیا و پارتی دەسەڵاتداری داد و گەشەپێدانی ئەو وڵاتە بە سەرۆکایەتیی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان خۆیان ئامادە کردووە بۆ ئەوەی لە هەڵبژاردنەکانی ٢٠٢٣ی ئەم وڵاتەدا ڕکابەری بکەن. پەیمانگای توێژینەوەی سیاسەتی دەرەوە لە شیکاریەکدا، بارودۆخی لایەنە ڕکابەرەکانی ئەم هەڵبژاردنەی شی کردووەتەوە.

بە گوتەی جەیمس ڕایان، شرۆڤەکاری ئەم ناوەندە سیاسییە، ئۆپۆزسیۆنی تورکیا کە لە شەش پارتی سەرەکی پێکهاتووە، لەوانە پارتی کۆماری و پارتی باش، بڕیاریان داوە کۆتایی بە ژیانی سیاسی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان بهێنن و ئەو و پارتەکەی لە دەسەڵات دوور بخەنەوە. بەڵام ئەوان کێشەیەکیان هەیە ئەوەش ئەمەیە کە ناتوانن هاوپەیمانێتی لەگەڵ پارتی دیموکراتی گەلان دروست بکەن، بەڵام پێویستیان بە دەنگی ئەو کوردانە هەیە کە پشتیوانی ئەم حزبە کوردییە دەکەن.

ناوبراو جەختیشی لەوە کردووەتەوە کە پارتەکانی ئۆپۆزسیۆنی تورکیا دەبێ ٥٠ لەگەڵ ١ لەسەدی دەنگەکان بەدەست بهێنن بۆ زاڵبوون بەسەر ئەردۆغان و پارتی داد و گەشەپێداندا. ئەوەش بەبێ ڕاکێشانی دەنگی دەنگدەرانی کورد مومکین نییە.

ڕایان دەڵێت پارتی دیموکراتی گەلان لە تورکیا گۆشەگیر کراوە، ئەوەش بەهۆی پشتیوانی کردنی لە مافی کوردەکان و نزیکی لە پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا، یان پەکەکە کە حزبێکی قەدەخە کراوە. ئەمە لە حاڵێکدایە کە ئەم پارتە تا ئێستاش پشتیوانیی کوردەکانی لە پشتە و گرنگترین ئەکتەری سیاسییە لە نێو پارتە چەپەکانی تورکیادا.

ئەم شرۆڤەکارەی پرسە سیاسییەکان وەبیری هێنایەوە کە پارتە ئۆپۆزسیۆنەکانی تورکیا لە حاڵێکدا بە دوای دەنگی کورددا دەگەڕێن، کە زۆرترین زیان لە لایەن ئەوانەوە بەر پارتی دیموکراتی گەلان کەوتووە. چونکە پارتی دیموکراتی گەلانیان پەراوێز خستووە بۆ نموونە لە لابردنی پارێزبەندیی سیاسی نوێنەرەکانی ئەم حزبەدا لە پەرلەمانی تورکیا ڕۆڵیان هەبووە.

ناوبراو جەختی لەوە کردووەتەوە کە ژمارەیەک زۆر لە ئەندامانی دوو پارتی سەرەکیی ئۆپۆزسیۆن واتا پارتی کۆماریخوازی گەل و پارتی باش، دژی پارتی دیموکراتی گەلان و پرسی کوردن لە تورکیا. ئەمش وادەکات کە بەدەست هێنانی پشتیوانی کوردەکان بۆ ئۆپۆزیسیۆنی تورکیا ئەستەم بێت.

ئەم شرۆڤەکارە ئەمەشی وەبیر هێناوەتەوە کە سەرکەوتنی ئەکرەم ئیمامئۆغڵو کاندیدی پارتی کۆماریخوازی گەل لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی شارەوانی ئەستەنبوڵ لە ساڵی ٢٠١٩ تەنها بە پشتیوانیی کورد مومکین بوو، بەڵام بەکارهێنانی ئەم فێڵە لە ئاستی وڵاتدا تەنگەژەیەکەی گەورەی لەبەردەمە.

بە گوتەی ئەم شرۆڤەکارە، هاوپەیمانی ئۆپۆزسیۆن دەتوانێت بە هەندێک بەڵێن وەک گەڕاندنەوەی سیستەمی پەرلەمانی بۆ گۆڕەپانی سیاسی تورکیا و ئازادکردنی زیندانیانی سیاسی کورد، دەنگدەرانی کورد لەگەڵ خۆیان هاوڕا بکەن.

News Code 7260

Your Comment

You are replying to: .
captcha