هاوپەیمانان بە سەرۆکایەتیی ئەمریکا 28 بنکەی سەربازییان لە سووریا دامەزراندووە

بەشی جیهان- بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی سپۆتنیک، هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بە سەرۆکایەتیی ئەمریکا 28 بنکەی سەربازییان لە سووریا دامەزراندووە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئاژانسی هەواڵی سپۆتنیک بڵاوی کردۆتەوە، ئەمریکا کە لە ساڵی ٢٠١٤ەوە بە بیانووی بەرەنگاربوونەوەی داعش هێز و کەرەستەی سەربازیی لە سووریا جێگیر کردووە، کۆنترۆڵی بەشێک لە کێڵگە نەوتییەکانی باکووری ڕۆژهەڵاتی ئەم وڵاتەی بەدەستەوەیە و چەندین بنکەی سەربازیی لەو وڵاتە دامەزراندووە.

هەر بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە لانیکەم ٢٨ خاڵی سەربازی لەلایەن ئەمریکا و هاوپەیمانانەوە لە باکوور و باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا دامەزراون کە ١٧ بنکەیان لە پارێزگای حەسکەدایە.

هەروەها باس لەوە دەکرێت کە زۆربەی ئەو ناوچە سەربازییانەی کە ئەمریکا لە سووریا کۆنترۆڵی کردوون، دەکەونە ئەو ناوچانەی کە لە ژێر دەسەڵاتی کوردەکانی سووریادان.

بە پێی ڕاپۆرتی ئەم ئاژانسە، هەموو کێڵگە نەوتییەکانی سووریا لە پارێزگای دەیرەزوور، جگە لە یەک کێڵگە، هەموویان لە ژێر چاودێری ئەمریکا و کۆنترۆڵی کوردەکانی سووریادان.

لە درێژەی ڕاپۆرتەکەدا باس لە دزینی نەوتی سووریا دەکرێت لەلایەن هێزەکانی ئەمریکاوە. بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ڕۆژانە ٦٦ هەزار بەرمیل نەوتی خاو لە کێڵگە نەوتییەکانی ژێر دەسەڵاتی کوردەکان و ئەمریکا دەچێتە هەرێمی کوردستان لە عێراق.

News Code 7262

Your Comment

You are replying to: .
captcha