کوردەکانی سووریا دەبێت دوو خاڵی هەرە گرینگ لەبەرچاو بگرن؛ یەکەم بە دامەزراوەیی کردنی پێکهاتەکان و دووهەم هەڵگرتنی هەنگاوی ژیرانە

بەشی جیهان- داستان جەسیم، شرۆڤەکاری پرسی کورد لە پەیمانگای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە کوردانی سووریا ڕادەسپێرێت هەوڵ بدەن بۆ بە دامەزراوەیی کردنی پێکهاتەکان لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا و ئەوەشیان لەبیر بێت بۆ ڕێبەری کردنی شۆڕشێک وەک ئەوەی لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا ڕوودەدات، پێویستیان بە ژیری و مەنتیقێک جیا لە پێکهاتەی بەڕێوەبەریی خۆسەر هەیە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، توێژەری کورد لە پەیمانگای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا لێکۆڵینەوەی زۆری لەسەر دۆخی ئەو ناوچانەی کە کوردی سوریایان تێدا جێگیرە، ئەنجام داوە. ئاژانسی هەواڵی کوردپرێس بۆ تاوتوێ کردنی دوایین گۆڕانکارییەکانی ئەو ناوچانە دیمانەیەکی لەگەڵ ناوبراو ئەنجام داوە.

هەڵوێستی ڕووسیا و ئەمریکا سەبارەت بە کوردەکانی سوریا

داستان جەسیم لەبارەی هەڵویستی ڕووسیا و ئەمریکا لەئاست کوردەکانی سووریا دەڵێت: "ڕوونە کە لە ئێستادا هەردوو وڵاتی ئەمریکا و ڕووسیا جگە لە کوردەکانی سووریا، ئەولەویەتی دیکەیان هەیە؛ ئەرکی ئەمریکا لە سووریا سنووردارە و تایبەتە بە داعش و ئامانجی ڕووسیاش پاراستنی نفووزی خۆیە لە سووریا، بەڵام لە هەمان کاتدا نایەوێت ئامادەبوون لە سووریا ببێتە هۆی ڕێگری لە لە تەرکیزکردن لەسەر ئۆکرانیا. لەم بارەیەوە لە چەند مانگی ڕابردوودا ڕووسیا و تورکیا لە سووریا لەیەک نزیکتر بوونەتەوە و ڕەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا ڕایگەیاندووە کە دەیەوێت لەگەڵ ڕووسیا چارەسەرێک بدۆزنەوە بۆ قەیرانی سووریا. ڕووسیا بەگشتی هەڵوێستی دوژمنکارانەی هەبووە لە ئاست بەڕێوبەریی خۆسەر لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا و ئەمریکاش تەنیا بەرژەوەندییە سەربازییەکانی بەلاوە گرینگە و بەدوایدا دەگەڕێت.

ئامانجی تورکیا لە ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ دیمەشق

ناوبراو لەبارەی مەیلی تورکیا بۆ ئاساییکردنەوەی پێوەندییەکان لەگەڵ حکوومەتی سووریا وتیشی: ئامادەبوونی تورکیا لە سوریادا تادێت تێچووی زیاتری بۆ تورکیا هەیە، بەڵام سوودەکانی پڕۆژەکە زۆر بەرچاو نییە. ڕووسیا تەنها هەوڵ دەدات دۆخی ئێستا بپارێزێت، بەڵام تورکیا لە قەیرانێکی دارایی گەورەدایە و ناتوانێت هەموو ئەو ناوچانەی لە سووریا داگیری کردوون بپارێزێت، هەر بۆیە بەدوای چارەسەرێکدا دەگەڕێت.

هۆکاری ناکۆکییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئیدارەی خۆسەری باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا

دکتۆر جەسیم سەبارەت بە هۆکاری ناکۆکییەکانی نێوان کوردستانی عێراق و ئیدارەی خۆسەری کورد لە سووریا دەڵێت: "ڕوونە کە پرسێکی دیکە لەمبارەیەوە هەیە و ئەوەش پەیوەندیی تورکیایە لەگەڵ هەرێمی کوردستانی عێراق". ڕووبەڕووبوونەوە لێرەدا لە نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و دەسەڵاتی کورد لە باکووری سووریا نییە، بەڵکوو لە نێوان ئەو دوو حزبەدایە کە شەڕ دەکەن بۆ پاراستنی باڵادەستیی خۆیان. پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق نفووزی خۆی لە سووریا هەیە و دەیەوێت کاریگەری لەسەر ئەو ناوچە هەبێت.

پێگەی ئێستای کوردەکانی سووریا

ناوبراو لەبارەی دۆخی ئێستای کوردەکانی سووریا بە کوردپرێسی وتووە: "کوردەکانی سووریا کاری گەورەیان کرد و هەمیشە ئەرکی لەو جۆرەیان ئەنجامداوە". ئەگەر لەبیرتان بێت، ئێمە ڕۆژاوا یان ئەو ناوچانەی کە لە ژێر کۆنتڕۆڵی کوردی سووریادان بە خاڵێکی سەرەکی بۆ ناسیۆنالیزمی کورد ناودەبرد. ئەوان هێزێکی بەهێزن دژی داعش و ئەمەش تەواو دیارە، بەڵام لێرەدا مەترسی گەورە هەیە. لە هەمان کاتدا، کوردەکان پێویستیان بە دانپێدانان بە بەڕێوەبەریی خۆسەر هەیە، بەڵام پێویستە ئیستدلال کردن و بە دامەزراوەیی کردنی پێکهاتەکانی لەبەرچاو بگیرێت. خاوەندارێتیی ڕاپەڕین پێویستی بە لۆژیکێکی جیاوازە لە وەی کە بۆ بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر بەکار دەگیردرێت. لێرەدا هۆکاری دەرەکی و ناوخۆیی هەیە و کوردەکانی سووریا دەبێت گرنگی بەم هۆکارانە بدەن بۆ ئەوەی سەرکەوتنە گەورەکەیان پارێزراو بێت.

هەڵبژاردەی باشتر بۆ کوردەکانی سووریا چییە؛ هاوکار بوون لەگەڵ ئەمریکا یان ڕۆیشتن بۆ کەمپی مۆسکۆ و دیمەشق؟

وەڵامی لێکۆڵەری پرسە کوردییەکان ئەمەیە کە: کوردەکانی سووریا پێویستیان بە ئاشتی و هاوکاری لەگەڵ هەردوو لایەنەکە هەیە، لە هەمان کاتدا دەبێت سەربەخۆیی خۆیان بپارێزن.

News Code 7271

Your Comment

You are replying to: .
captcha