مەزڵوم کۆبانی تێوەگلانی هێزەکانیان بە تەقینەوەکەی ئیستەنبوڵەوە بە توندی ڕەت دەکاتەوە

بەشی سووریا- فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات جەختی کردەوە کە هێزەکانیان هیچ پەیوەندییەکیان بە تەقینەوەکەی ئیستەنبوڵەوە نیییە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەزڵوم کۆبانی فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریا دیموکرات لە تویتێکدا دەڵێت ئەو ئیدیعایەی حکوومەتی تورکیا ڕەتدەکەینەوە کە هێزەکانی ئێمە بە تەقینەوەکەی ئیستەنبوڵەوە بە تێوەگلان تۆمەتبار دەکات.

مەزڵوم کۆبانی هەروەها سەرەخۆشی خۆی بۆ بنەماڵەی کوژراوان و گەلی تورکیا ڕاگەیاند و داوا زوو چاکبوونەوەشی بۆ بریندارەکان کرد.

News Code 7272

Your Comment

You are replying to: .
captcha