پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێبی سلێمانی بە بەشداری چەند ناوەندی بڵاوکردنەوەی ئێرانی کرایەوە

بەشی فەرهەنگ و هونەر- پێشانگای نێونەتەوەیی کتێبی سلێمانی به ئاماده بوونی چەندین ناوەندی بڵاوکردنەوە لە 18 وڵات لەوان ئێران دەستیپێکرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نوێنەری فەرهەنگی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سلێمانی لە گفتوگۆ لەگەڵ کوردپرێس ڕایگەیاند: پێشانگای نێودەوڵەتیی سلێمانیی کتێبی عێراق ڕۆژی پێنجشەممە لە شاری سلێمانی بە ئامادەبوونی لایەنگرانی فەرهەنگی کتێب کرایەوە و نوێنەران و ناوەندەکانی بڵاوکردنەوەی چەندین وڵاتی ئەورووپی و ئاسیای تا دە ڕۆژ بەرهەمەکانی خۆیان دەخەنە بەرچاوی سەردانیکارانەوە.

ناوەندەکانی بڵاو کردنەوە نووسەران لە چەندین وڵات لەوان کۆماری ئیسلامیی ئێران - عێراق - میسر - لوبنان - سووریا - سعوودیە - کوێت - بەریتانیا - تورکیا - قەتەر - ئوردن بەشداریان لەم پێشانگایەدا کردووە.

ئێران لە چوارەمین خولی ئەم پێشانگا نێودەوڵەتییەدایە بە دوو ژووری نیشتمانیی (ماڵی کتێبی ئێران) و ژووری سەربەخۆی ڕاوێژکاری فەرهەنگی ئێران لە بەغدا و بە زیاتر لە ٥٠٠ کتێب و بەرهەمی هەمەچەشن لە بواری فەرهەنگی، هونەری، مێژوویی، لێکۆڵینەوەی ئێرانی، زمان و ئەدەبی فارسی، و ئەدەبیات بۆ منداڵان و هەرزەکاران لە پایتەختی ڕۆشنبیری و ئەدەبی هەرێمی کوردستانی عێراق بەشدار دەبێت.

News Code 7283

Your Comment

You are replying to: .
captcha