پەرلەمانی سوێد چالاکیی ئەو رێکخراوانە بەرتەسک دەکاتەوە کە پاڵپشتی لە PKK و YPG دەکەن

بەشی جیهان- پەرلەمانی سوێد دەنگی لەسەر هەموارکردنەوەی دەستووری وڵاتەکەی دا و پەو پێیەش لەبەردەم پشتیوانی کردنی ئەو رێکخراوانەی بە "تیرۆرست" ناودەبرێن بەربەست دادەنرێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەگوێرەی هەموارەکە کە بڕیارە لە 1ی کانوونی دووەمی 2023وە جێبەجێ بکرێت، چالاکیی ئەو گرووپ و رێکخراوانە بەرتەسک دەکرێتەوە کە پاڵپشتی لە پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) و یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) دەکەن.

هەموارکردنی دەستووری سوید بە هەوڵێکی حکوومەتەکەی کریستەرشۆن دادەنرێت، بۆ ئەندامبوونی وڵاتەکەی لە هاوپەیمانیی ناتۆ. ئەوەش، بۆ قایل کردنی تورکیایە کە لە پێشتر سوێدی بە پاڵپشتی کردنی پەکەکە و یەپەگە تۆمەتبار کردبوو.

لە کۆی 30 ئەندامی ناتۆ، تاوەکوو ئێستا 28 ئەندام رەزامەندییان بۆ بەئەندامبوونی سوێد و فینلاند نیشان داوە.

News Code 7287

Your Comment

You are replying to: .
captcha