ڕاگەیێندراوی سوپای پاسداران لەبارەی هێرشی دووبارە بۆسەر هەرێمی کوردستانی عێراق

بەشی ئێران- پەیوەندییە گشتییەکانی هێزی زەمینیی سوپای پاسداران دەستپێکردنی خولێکی نوێی هێرشی مووشەکی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆسەر ناوچەکانی باکووری عێراق ڕاگەیاند.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەشێک لە ڕاگەیێندراوی ڕاگەیاندنی پەیوەندییە گشتییەکانی هێزی زەمینیی سوپای پاسداران بەم شێوەیە:

بەمەبەستی خاپوور کردنی بارەگا و ناوەندی پیلانگێڕیی و ڕێکخستنی گرووپە جیایخوازەکانی دژ بە ئێران لە ناوچەی باکووری عێراق، بەشێک لە بارەگاکانی بەکرێگیراوانی ئیستکباری جیهانی، بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە بە مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کرایە ئامانج.

لە میانەی ئەم هێرشانەدا چەند ناوچەیەک لەوان جێژنیکان، کۆیە و زڕگوێز کرانە ئامانج و وێڕای خاپوور کردنی ئەو شوێنانە خەساری قورسی گەیاندرایە گرووپەکانی دژ بە ئێران.

News Code 7299

Your Comment

You are replying to: .
captcha