هەرێمی کوردستان حەوت چەکداری داواکراوی داعش ڕادەستی بەغدا دەکاتەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەڕێوەبەرایەتی گشتیی دژەتیرۆری كوردستان ئاشكرای ده‌كات، حەوت تیرۆریستی داواکراویان ڕادەستی حکوومەتی ناوەند کردۆتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، له ‌ڕاگه‌یه‌نراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی گشتیی دژەتیرۆرى كوردستان ئاشكرایكردوه‌، حەوت تیرۆریستی داواکراو ڕادەستی دەزگای دژەتیرۆری عێراق كراونه‌ته‌وه‌ كه‌ سه‌رجه‌میان ئەندامی چالاکی داعش بوون.

لە ڕاگەیێندراوەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتیی دژەتیرۆری کوردستان لەشاری هەولێر تیرۆریستەکان دەستگیرکراون بەهۆی ئەوەی لە داواکراوانی دەزگای دژەتیرۆری عێراق بوون، لەسەر داوای دەزگای ناوبراو بە فەرمانی دادوەر، ڕۆژی 20ی ئه‌م مانگه‌ واته‌ دوێنێ ڕادەستی دەزگای دژەتیرۆری عێراق کرانەوە.

News Code 7302

Your Comment

You are replying to: .
captcha