داهاتی فیفا لە مۆندیالی قەتەر ژمارەی پێوانەیی شکاند
بەشی جیهان- یەکێتی تۆی پێی جیهانی "فیفا" ئاشکرای کرد، نزیکەی 3 ملیۆن بلیتیان بۆ یاریەکانی مۆندیالی قەتەر فرۆشتووە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئاژانسی فرانس پرێس لە زاری وتەبێژی فیفاوە بڵاوی کردووەتەوە، تاوەکوو رۆژی دەستپێکردنی مۆندیال 2 ملیۆن و 950 هەزار بلیت فرۆشراون، "قەتەر، سعوودیە، ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، مەکسیک، بەریتانیا، ئیمارات، ئەرجەنتین، فەرەنسا، هیندستان و بەڕازیل" لە دیارترین ئەو وڵاتانە کە زۆرترین بلیتیان کڕیوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە مۆندیالی پێشوو کە ساڵی 2018 لە ڕووسیا بەڕێوەچوو، بڕی 2 ملیۆن و 400 هەزار بلیت فرۆشرابوون.

لای خۆشیەوە جانی ئیڤانتینۆ سەرۆکی فیفا ئەوەی ئاشکرا کردووە، داهاتی فیفا لە مۆندیالی قەتەر ژمارەی پێوانەیی شکاندووە کە بڕی 7 ملیار و 500 ملیۆن دۆلارە و لەچاو مۆندیالی پێشوو یەک ملیار دۆلار زیادی کردووە، بەڵام تێچوو نزیکەی 6 ملیار و 500 ملیۆن دۆلارە و ئەوەی دەمێنێتەوە بۆ گەشەپێدانی تۆپی پێ خەرجی دەکەن.