نێچیرڤان بارزانی سەردانی بەغدا دەکات
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەمڕۆ سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات و دۆخى وڵات لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراقی تاوتوێ دەکەن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 2022.11.22 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان سه‌ردانى به‌غدا ده‌كات و له‌گه‌ڵ سه‌رۆككۆمارى عێراقى فيدراڵ عه‌بدلله‌تيف ڕه‌شيد، سه‌رۆک وه‌زيران محه‌مه‌د شياع ئه‌لسوودانى، فايق زێدان سه‌رۆكى ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى و سه‌ركرده‌ و به‌رپرسانى باڵاى ديكه‌ى وڵات و هێز و لايه‌نه‌ سياسييه‌كانى عێراق كۆ ده‌بێته‌وه‌.

له‌م سه‌ردانه‌يدا  نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌ و به‌رپرسانى عێراق، دۆخى عێراق و په‌يوه‌ندى و كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و گفتوگۆ و هه‌وڵه‌كانى چاره‌سه‌ركردنيان، دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه‌ به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى ديكه‌، تاوتوێ ده‌كات.