نوێنەری پێشووی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان هێرش دەکاتە سەر سەرۆکی یەکێتی

بەشی عێراق و هەرێمی کورڕستان- ئەندامێکی پارتی دیموکراتی کوردستان بافڵ تاڵەبانی بەهێرش کردنە سەر حکوومەتی هەرێمی کوردستان تۆمەتبار دەکات و دەڵێت ئەو هێرشانەی سەرۆکی یەکێتی بەمەبەستی داپۆشینی کێشە ناوخۆییەکانیان ئەنجام دەدرێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ناسیح غەفوور، سیاستمەدار و ئەندامی خولی یەکەمی پەرلەمانی کوردستان، بە باسنیوزی ڕاگەیاندووە: "بافڵ تاڵەبانی، بە جۆرێک قسەی بێمانا لە دژی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەکات، ئەگەر کەسێک لەم وڵاتەدا نەژیابێت، وا دەزانێت حزبەکەی بافڵ تاڵەبانی، لەناو حکوومەتدا نییە و ئۆپۆزسیۆنن، بەڵام لەوەتەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان هەیە، حزبەکەی بافڵ تاڵەبانی، بەشێکی سەرەکییە لە حکوومەتەکەدا، هەموو دەم یان سەرۆکی حکوومەت یان جێگرەکەی و چەندان وەزارەتی گرنگ، بە دەستی یەکێتییەوە بووە.

ناوبراو ڕوونیشی کردەوە: "یەکێتی چەندین کێشەی گەورەی ھەیە، دەزگا ئەمنییەکانی ئەو حزبە تاوانی تیرۆریان ئەنجام داوە، بەتایبەتی تیرۆرکردنی عەقید ھاوکار جاف، یەکێتی ئێستا دەیەوێت ئەو دۆسیەیە و دۆسیەی تیرۆرکردنی موراد کانی کوردەیی دیزەبەدەرخۆنە بکات، بۆیە بافڵ تاڵەبانی و سەرکردەکانی ئەو حزبە بەو شێوەیە لە دژی حکوومەتی ھەرێمی کورستان قسە دەکەن، بەڵام کێشەکان پەیوەندیی ڕاستەوخۆیان بە یەکێتییەوە ھەیە، حکوومەتی ھەرێمی کوردستان چی بکات؟ دواجار ئەو سیاسەتەی یەکێتی پەیڕەوی دەیکات سیاسەتێکی ھەڵەیە و مایەی ئابڕووبەرانەیە بۆ یەکێتی، ئەگەر بیانەوێ بە فشارکردن لەسەر حکوومەت عەیب و عاریان دابپۆشن، ئەوا هەڵەن و تاکە چارەسەر گەڕانەوەیانە بۆ ڕێگەی راست و رادەستکردنی تۆمەتبارانی تیرۆر".

ناسیح غەفور، ئاماژەی بەوەش کرد، مامەڵەی نابەرپرسیارانە ئەوەیە کە "بافڵ تاڵەبانی داھاتی ناوخۆی شاری سلێمانی و خاڵەسنوورییەکان بۆ بەرژەوەندیی خۆی و حزبەکەی بەکار دھێنێت و ئامادە نییە یەک دیناری ئەو داھاتە زەبەلاحە بۆ پڕۆژەی خزمەتگوزاریی شاری سلێمانی خەرج بکات، ھەموومان دەزانین شاری سلێمانی داھاتێکی ئێجگار زۆری ھەیە، بەڵام بانکەکان پارەیان تێدا نییە و داھاتەکەشی ناگەڕێتەوە بۆ خەزێنەی وەزارەتی دارایی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، کەواتە بافڵ تاڵەبانی و حزبەکەی مامەڵەیەکی زۆر نابەرپرسیارانە بە قووتی خەڵکی شاری سلێمانییەوە دەکەن، ھەروەھا مامەڵەی نابەرپرسیارانە ئەوەیە بافڵ تەڵەبەنی، لەژێر کاریگەریی دەوڵەتی ئیقلیمی و شۆڤێنییەکان، دژایەتیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بکات".

News Code 7313

Your Comment

You are replying to: .
captcha