ڕووسیا و تورکیا لەسەر ئۆپەراسیۆنی سنووردای سەربازی لەدژی کوردی سووریا لە دانوستاندان

بەشی جیهان- گۆڤاری "میدل ئیست ئای" ڕاپۆرتێکی لەسەر دانوستانەکانی نێوان ڕووسیا و تورکیا سەبارەت بە ئۆپەراسیۆنی سەربازیی سنووردار لەدژی کوردەکانی سووریا لە باکووری ئەو وڵاتە بڵاو کردەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، تورکیا کە لە هەفتەی ڕابردووەوە ئۆپەراسیۆنی ئاسمانیی دژ بە کوردەکانی سووریا زیاتر کردووە، هەوڵ بۆ دەست پێکردنی ئۆپەراسیۆنی زەمینی دەدات بە مەبەستی داگیر کردنی بەشێکی دیکەی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی ئیدارەی خۆسەری کورد لە باکوور و باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا.

گۆڤاری "میدل ئیست ئای" لە زاری چەند سەرچاوەیەکی تورکیاوە باس لە هەوڵەکانی تورکیا دەکات بۆ ڕازی کردنی ڕووسیا بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی زەمینی دژی کوردەکان.

ئەمریکا و ڕووسیا دژی ئۆپەراسیۆنی سەربازیی بەربڵاوی تورکیان لەدژی کورد. بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئەو گۆڤارە، تورکیا لە ئێستادا بە مەبەستی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی سەربازیی سنووردار لە ڕۆژئاوای ڕووباری فورات لەگەڵ ڕووسیا لە دانووستاندایە.

هەر بەگوێرەی ڕاپۆرتەکەی میل ئیست ئای؛ تورکیا بەنیازە تەلڕەفعەت لەژێر کۆنترۆڵی کوردەکانی سووریا دەربێنێت، چوونکە دەسەڵاتدارانی تورکیا ئیدیعای ئەوەیان کردووە کە کوردەکان لەم شارەوە ١٠٠ ئۆپەراسیۆنیان بۆسەر ئەو ناوچانە ئەنجامداوە کە لەژێر کۆنترۆڵی تورکیا سەربزیوانی سەر بەو وڵاتەدان.

News Code 7328

Your Comment

You are replying to: .
captcha