بافڵ تاڵەبانی سەرانی پەکەکەی بۆ کۆبوونەوەی دوکان بانگهێشت کردبوو

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانی بۆ کۆبوونەوەی دوکان، سەرانی پارتی کرێکارانی کوردستان(پەکەکە)ی بانگهێشت کردبوو.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ماڵپەری باسنیوز بڵاوی کردەوە لە کۆبوونەوەکەی بافڵ تاڵەبانی لەگەڵ حزبەکان، نامەیەکی جەمیل بایک (ناسراو بە جومعە) خوێندراوەتەوە و تۆمارێکی دەنگیی مەزڵووم کۆبانی، فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکرات لە کوردستانی سووریا بۆ ئامادەبوان بڵاو کراونەتەوە، چوونکە بۆ کۆبوونەوەکە بانگهێشت کرابوون، بەڵام نەیانتوانیوە بەشداری بکەن.

هەروەها بافڵ تاڵەبانی هیچ حزبێکی کوردی ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی بانگهێشت نەکردووە کە ئەمەش بەلای چاودێرانەوە وەک "نیشانەی دووڕوویی بافڵ تاڵەبانی لە مامەڵەکردن لەگەڵ حزبەکان لێک دراوەتەوە".

چاودێران پێیانوایە لەبەر ئەوەی کۆبوونەوەکە تایبەت بووە بە هەوڵەکانی یەکێتی بۆ پەردەپۆش کردنی تاوانی تیرۆرکردنی عەقید هاوکار جاف (ئەفسەری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان کە دژەتیرۆری یرکێتی تیرۆری کرد) پێویست نەبوو حزبەکانی تری کوردستان لە کۆبوونەوەکەدا بەشدار بن، بەڵام بانگھێشت کردنی پەکەکە بۆ پیلانگێڕی بووە دژی هەرێمی کوردستان.

News Code 7335

Your Comment

You are replying to: .
captcha