دەسپێشخەریی ئەمریکا بۆ ڕێگری کردنی لە هێرشی زەمینیی تورکیا بۆسەر کوردەکانی سووریا

بەشی جیهان- بەگوێرەی ڕاپۆرتی سیریان ئۆبزێرڤەر، ئەمریکا بۆ ڕێگری کردن لە هێرشی تورکیا بۆسەر کوردەکانی سووریا پێشنیاری ئەوەی کردووە کە هێزە کوردەکانی سووریا 30 کیلۆمەتر لە سنوورەکانی تورکیا دوور بکەونەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، تورکیا هێشتا مکووڕە لەسەر ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی سەربازی لەو ناوچانە کە لەژێر کۆنترۆڵی کوردەکانی سوریادایە. ئەمریکا کە نزیکەی 900 هێزی سەربازی لەو ناوچانە هەیە، داوای لە تورکیا کردووە خۆی لەو ئۆپەراسیۆنە بەدوور بگرێت.

گۆڤاری ئۆبزێرڤەر؛ ئیدیعای کردووە کە باڵیۆزی ئەمریکا لە تورکیا پێشنیارێکی بۆ ڕێگری کردن لە هێرشی زەمینی تورکیا بۆ باکووری سووریا پێشکەش کردووە. بە پێی ڕاپۆرتی ئەم گۆڤارە، عەبدولقادر سلوی، یەکێک لە نووسەرانی ڕۆژنامەی حوریەت لە زاری سەرچاوە ئاگادارەکانەوە ڕایگەیاندووە کە ئەمریکا داوای لە ئەنقەرە کردووە خۆی لە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی زەمینی دژی کوردەکانی سووریا بەدوور بگرێت ئەوەش لە بەرامبەر ڕواندنەوەی نیگەرانییەکانی تورکیا سەبارەت بە کوردەکانی سووریا لەلایەن ئەمریکاوە.

هەر بە گوێرەی وتەکانی ناوبراو، جێف فلەیک، باڵیۆزی ئەمریکا لە تورکیا، لە دیدارێکدا لەگەڵ خولوسی ئاکار، وەزیری بەرگریی تورکیا، پێشنیاری کرد کە لە بەرامبەر کشانەوەی هێزەکانی سووریای دیموکرات لە سنوورەکانی سووریا و تورکیا تا قووڵایی ٣٠ کیلۆمەتر تورکیا ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی ڕابگرێت.

"میدل ئیست ئای" هەروەها ئیدیعای ئەوەی کردووە کە ڕووسیا و تورکیا دانوستان دەکەن بۆ نەهێشتنی ئەگەری ئۆپراسیۆنی سەربازی بەربڵاوی تورکیا لە دژی کوردەکانی سووریا و سنووردار کردنی هێرشەکان بە تەلڕەفعەتەوە.

لە ساڵی ٢٠١٨ەوە تورکیا داوای کردووە کە هێزە کوردیەکانی سووریا لە تەواوی سنووری ئەم وڵاتە لەگەڵ سووریا بکشێنەوە و ناوچەیەکی ئارام بە درێژایی نزیکەی ٤٠٠ کیلۆمەتر و قووڵایی ٣٠ کیلۆمەتر دروست بکرێت.

News Code 7339

Your Comment

You are replying to: .
captcha