گۆڵف کەی ستۆن: ڕێژەی بەرهەمهێنانی نەوت لە کێڵگەی شێخان گەیشتە 44 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە

بەشی جیهان- کۆمپانیای نەوتی گۆڵف کەی ستۆن لە بەیاننامەیێکدا ڕایگەیاند بەرهەمی ڕۆژانەی نەوت لە کێڵگەی شێخانی هەرێمی کوردستان گەیشتە 44 هەزار بەرمیل.

کوردپرێس:

کۆمپانیای نەوتی گۆڵف کەی ستۆن لە بەیاننامەیێکدا ئاماژەی بە ڕێژەی بەرهەمهێنانی نەوت لە کێڵگەی شێخانی هەرێمی کوردستان کردووە و ڕایگەیاند لە ساڵی 2020دا ڕێژەی بەرهەمهێنانی نەوتی خاو لەو کێڵگەی نەوتییە گەیشتە 44 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە.

کۆمپانیاکە هەروەها ئاماژەی بە بەرهەمهێنانی زیاتری نەوت و هەڵکشانی نرخی نەوت کردووە و ڕایگەیاند فرۆشتنی نەوت لە کێڵگەکەوە بەراورد بە مانگی ڕابردوو 65 لە سەد زیادی کردووە و گەیشتۆتە 18 ملوێن دۆلار.

شایانی باسە پشکی کۆمپانیاکەش لە بۆرسە بە ڕێژەی 4.2 لە سەد بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینی.

گۆڵف کەی ستۆن هیوای ئەوەشی خواستووە کە بەرهەمهێنانی نەوتی خاو لە هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی 2021 دیسان بەرزبوونەوە تۆمار بکات و بگاتە 55 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە.

News Code 734

Your Comment

You are replying to: .
captcha