سەرۆک وەزیرانی عێراق سەردانی ئێران دەکات
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- محه‌مه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق، ئەمڕۆ سێشەممە به‌سه‌ردانێکی فه‌رمی به‌ره‌و تارانی پایته‌ختی کۆماری ئیسلامی ئێران به‌ڕێکه‌وت.

کوردپرێس:

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێکی نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆک وه‌زیران، محه‌مه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق به‌یانیی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌، به‌سه‌ردانێکی فه‌رمی بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران به‌غدای پایته‌ختی عێراقی به‌ره‌و تاران به‌جێهێشت.

پێشتریش له‌باره‌ی سه‌ردانه‌که‌، ناسر که‌نعانی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ڕایگه‌یاندبوو، "سه‌ردانه‌که‌ی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق رۆژی سێشه‌ممه‌ بۆ تاران له‌ چوارچێوه‌ی به‌رده‌وامیی هاوکاری و هه‌ماهه‌نگی هه‌ردوو وڵاتدا ده‌بێت و لیژنه‌ باڵاکانی سه‌ر هه‌ردوولا له‌ ئاستێکی به‌رز کۆ ده‌بنه‌وه‌".