٢٩ تشرینی دووەم ٢٠٢٢ - ١٣:٥٣
پارتی دوو پۆستی وەزاریی دیکەی بەدەست هێنا

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دوو پۆستی دیکەی حکوومەتی عێراق بەر پارتی دیموکراتی کوردستان کەوتوون.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شێروان دووبەردانی، پەرلەمانتاری فڕاکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق بە میدیای فەرمیی حزبەکەی ڕاگەیاند: "ھەردوو پۆستی وەزیری ئاوەدانکردنەوەی عێراق و ڕاوێژکاری سەرۆکوەزیران بۆ کاروباری کوردانی ئێزدیش بەر پارتی کەوتوون و وەزارەتی ژینگەش بەر یەکێتیی نیشتمانی کەوتووە.

ناوبراو وتیشی: کاندیدی پارتی تا ئێستا بۆ وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە بەنگین ڕێکانییە و زانیاریم نییە لەسەر کاندیدی ڕاوێژکاری ئێزدییەکان.

ناوبراو ئاماژەی بەوەش کردووە، مەسعوود بارزانی لە ئایندەیەکی نزیکدا کاندید بۆ ھەردوو پۆستەکەی بەر پارتی کەوتوون یەکلا دەکاتەوە.

دووبەرانی ڕوونیشی کردووەتەوە، "پێویستە تا حەفتەیەکی دیکە ئەو پۆستانەی کورد یەکلا بکرێنەوە، چوونکە پەرلەمان دەچێتە پشووی زستانە، ئێستا شاندی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە بەغدایە بۆ یەکلاکردنەوەی ئەو پۆستانەی کورد".

News Code 7346

Your Comment

You are replying to: .
captcha