بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئیبراهیم کالن، وتەبێژی سەرۆکایەتی تورکیا له لێدوانێكدا رایگهیاند: "تورکیا مۆڵەت لە هیچ لایەنێک وەرناگرێت بۆ چارەسەرکردنی نیگەرانییە ئەمنییەکانی، رەنگە ئۆپەراسیۆنەکە سبەی یان هەفتەی داهاتوو، یان لە هەر ساتێکدا بێت دهستپێبكات".
ناوبراو ئاماژهی بهوهش كرد، "لە ئاستی نێودەوڵەتیدا ئەمریکییەکان دەڵێن ناڕەحەتن، ڕووسەکان بە هەمان شێوە، ئەوانی دیکەش شتێکی تر دەڵێن، ڕەنگە بەڕاستی ناڕەحەت بن، بتوانن هەڵوێستەکانیان دەرببڕن، بەڵام ئەمە بە هیچ شێوەیەک کاریگەری لەسەر هەنگاوەکانمان نایکات".
وتەبێژی سەرۆکایەتی تورکیا دەشڵێت: "ئهنقهره چەندینجار داوای دوورخستنەوەی یەکینەکانی پاراستنی گەلی کوردی کردووە، کە هێزی سەرەکیی ناو هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە)یه، لە سنووری سووریا و تورکیا بە دووریی 30 کیلۆمەتر".
Your Comment