بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ژەنەراڵ پات رایدەر، گوتەبێژی پێنتاگۆن لە کۆنفرانسی رۆژنامەڤانیی هەفتانەیدا لە ڤێرجینیا "نیگەرانیی قووڵی" پێنتاگۆنی لە بەرامبەر ئۆپەراسیۆنەکانی تورکیا بۆ سەر کوردستانی سووریا و ناوچەکانی دیکەی ژێر دەسەڵاتی هەسەدە دووپات کردەوە و رایگەیاند، ئەو هێرشانە کاریگەرییان لەسەر سەقامگیریی ناوچەکە و شەڕی دژی داعش دەبێت.
گوتەبێژی پێنتاگۆن ئاماژەی بەوە کرد، ئەو هێرشانەی تورکیا دەستکەوتەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش کە لە چەند ساڵی رابردوودا بەدەستهێندراون، دەخاتە "مەترسییەوە."
پاتریک رایدەر دەڵێت: "ئێمە بە قووڵی نیگەرانی گرژبوونی دۆخەکەین لە باکووری سووریا، عێراق و تورکیا. بۆیە داوای دانبەخۆدا گرتن دەکەین. بەردەوامبوونی ناکۆکییەکان بەتایبەتی هێرشی زەمینی، ئەو دەستکەوتانەی بەزەحمەت کە لە دژی داعش بەدەست هێندراون دەخاتە مەترسییەوە؛ هەروەها ئەوە دەبێتە هۆی ناسەقامگیری لە ناوچەکەدا".
Your Comment