بەرپرسێکی باڵای هەواڵگریی PKK لە شنگال کوژرا
بەشی تورکیا- میدیای فەرمیی تورکیا دەڵێت، دەزگای هەواڵگری تورکیا ناسراو بە میت بەرپرسێکی پەکەکەیان لە سنووری شنگال کردووەتە ئامانج و بەو هۆیەوە گیانی لەدەست داوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، رۆژی چوارشەممە 30-11-2022، میدیای فەرمیی تورکیا بڵاویکردەوە: "دەزگای هەواڵگری تورکیا - میت لە ئۆپەراسیۆنێکدا لە ناوچەی شنگال بەرپرسی هەواڵگری پەکەکەی بە ناوی فاتمە ئۆنوور کردە ئامانج."

میدیای فەرمیی تورکیا وێنەی ئۆتۆمبێلێکی بڵاوکردووەتەوە کە گڕی گرتووە، بەڵام ئاماژەی بە شوێن و کاتی رووداوەکە نەکردووە.