دادگای فیدراڵی ئەمریکا بەدواداچوون بۆ سکاڵای شنیار ئەنوەر لەدژی مەسروور دەکات
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دادگای فیدڕاڵی ناوچەی ئەلێگزاندریای ویلایەتی ڤێرجینیای ئەمریکا داوایەکی یاسایی دژی سەرۆک وەزیرانی هەرێم ‎پێگەشتووە کە لەلایەن شنیار ئەنوەر حەسەن-ەوە تۆمار کراوە بە تۆمەتی ناوزراندن و دروست کردنی مەترسی لەسەر ژیانی.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، رۆژی ۱٤ ی نۆڤەمبەر دادگای ناوچەی ئەلێکزاندریا لەسەر ماڵپەری فەرمی خۆی دەقی سکاڵاکەی بڵاو کردۆتەوە دژ بە مەسروور بارزانی، داواکەش لە رێگەی پارێزەرانی شنیار ئەنوەر تۆمار کراوە بە ناوەکانی جۆن راولی و ئەدریان مۆرس و جۆن ئارڤین.

مەسروور بارزانی لەلایەن یەکێک لەکۆمپانیا هەرە زەبەلاحەکانی بواری پارێزەرایەتی بەناوی گرینبێرگ تراوریگ نوێنەرایەتی دەکرێت.

لە ئێستا دادگا یاداشتی ئاگادار کردنەوە ئاراستەی مەسروور بارزانی کردووە بۆ وتە لێوەرگرتن.

ماڵپەری فەرمی دادگا رایگەیاندووە "بارزانی لەرێگەی بەیانێکەوە دژی شنیار ئەنوەر ژیانی خستۆتە بەر مەترسی و ناوزڕاندن، لەو بارەیەوە مایکڵ رۆبن، توێژەری دیاری ئەمریکی، لەتویتەر رایگەیاندووە: "شنیار ئەنوەر داواکەی لەسەر بارزانی جووڵاندووە و دەبێت بارزانی وەڵامی دادگا بداتەوە".