ئاژانسی ئاکسیۆس: گەڕانەوەی مەکگۆرگ کە پاڵپشتی یەپەگەیە دەبێتە زەنگی مەترسی بۆ ئەردۆغان و تورکیا

بەشی جیهان- ماڵپەڕی هەواڵی ئاکسیۆس ئاماژەی بەوە کردووە کە برێت مەکگۆرگ پاڵێوراوی جۆبایدەنە بۆ کاروباری خۆرهەڵاتی ناوەڕاست لە ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا و ناوبراو نێژیارڤانی پێوەندیی سەربازیی ئەمریکا و کوردەکانی سووریا بووە و ئەوەش دەبێتە زەنگێکی مەترسی بۆ سەر تورکیا و ئەردۆغان.

کوردپرێس: ژمارەیێک لە چاودێرانی سیاسی و سەربازی، جۆبایدەن بە گەورەترین پاڵپشای کورد دەزانن. ناوبراو 6 ڕۆژی دیکە پۆستی سەرۆکایەتیی کۆماری ئەمریکا وەردەگرێت و دەجێتە جێگاکەی ئەو دۆناڵد ترەمپەی کە بە بڕوای چاودێران خەیانەتی لە کورد کرد. جۆبایدەن کۆمەڵێک کەسایەتیی بۆ پۆستە هەستیارەکانی وەزارەتی دەرەوە و لێپرسراوی کاروباری خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و سەرۆکی سیا و ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی هەڵبژاردووە کە هەموویان لەو قەناعەتەدان پشت کردن لە کوردی سووریا و بەتەنیا هێشتنەوەیان لە هێرشەکانی تورکیا خەیانەتێک بوو کە ترەمپ لە کوردی کرد چوونکە کورد لە جیاتی ئەمریکییەکان لە شەڕی دژبەداعشدا خوێنی ڕژا.

بەڵام جێ موناقەشەترین کەس کە پێوەندیی هەرە باشی لەگەڵ هێزە کوردییەکانی سووریا هەبوو برێت مەکگۆرک بوو کە لە لایەن باراک ئۆبامای سەرۆککۆماری پێشووتری ئەمریکاوە پێش هاتنی ترەمپ وەک نوێنەری تایبەتی ئەو لە هاوپەیمانیی دژەداعشدا کاری کرد. هەڵبژێردرانی مەکگۆرگ لە لایەن بایدەنەوە وەک لێپرسراوی سیاسەتی ئەمریکا لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست تورکیای نیگەران کردووە.

ماڵپەڕی هەواڵی ئاکسیۆسی ئەمریکا هەڵبژێردرانی مەکگۆرگ بە زەنگی مەترسی بۆ سەر تورکیا دەزانێت و دەڵێت مەکگۆرگ کەسێکی تەواو دژبە ئەردۆغانە.

گۆڤارەکە لەبارەی نیگەرانییەکانی تورکیاوە نووسیویەتی: دەوڵەتی تورکیا لە 2017دا داوای لەئەمریکا کردبوو مەکگۆرگ لە پۆستەکەی دوور بخاتەوە لەبەر ئەوەی پێوەندیی باشی لەگەڵ کوردەکانی سووریا هەیە.

ئەو گۆڤارە ئاماژەی بەوەش کردووە کە برێت مەکگۆرگ وەک پاڵپشتی گەوەی هێزە کوردەکانی سووریا ناسراوە و یەکێکە لەوانەی بە ڕژدی دژایەتیی پلانەکەی تورکیای کردووە بۆ پێکهێنانی ناوچەی ئارام لە ڕووبەری ژێردەسەڵاتی کوردەکانی سووریا.

ئاکسیۆس لەبارەی هۆکاری ئەو نیگەرانییەی تورکیاوە نووسیویەتی: لەمە بەدواوە مەکگۆرگ نەک هەر بەرپرس ولێپرسراوی کاروباری سووریا دەبێت بەڵکوو بڕیاربەردەست دەبێت لە سەرجەم کاروبارەکانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و ئەوەش لای تورکیا گرینگ دەبێت.

گۆڤارەکە لە هەمان کاتدا ئەوەشی بیر هێناوەتەوە کە لەو کاتەوە بڕێت مەکگۆرگ لە پۆستەکەی کشاوەتەوە ڕووداوی زۆر لە سووریا ڕوویان داوە و تورکیا پەرەی زیاتری بە نفووزی خۆی لەو وڵاتە داوە ئەوەش لە کاتێکدا کە دەسەڵاتەکانی ئەمریکا لەو ناوچەیە کز بووە. بۆیە دەبێت مەکگۆرگ بە شێوەیێک لە شێوەکان تەگبیرێک بۆ تەعامول کردن لەگەڵ تورکیا بکات.

*منصور رحیمی

News Code 737

Your Comment

You are replying to: .
captcha