ئۆتۆمبێلێکی سەر بە دەستەی پەروەردەی ئیدارەی خۆسەری لە قامیشلۆ کرایە ئامانج

بەشی سووریا- لە شاری قامیشلۆی کوردستانی سووریا ئۆتۆمبێلێکی سەر بە دەستەی پەروەردەی ئیدارەی خۆسەری تەقییەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئاژانسی هەواڵی باکوور (NPA) بڵاوی کردەوە، ئۆتۆمبێلێکی سەر بە دەستەی پەروەردە لە ئیدارەی خۆسەری باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا تەقییەوە و لە ئەنجامدا شۆفێرەکەی برینداربووە، هەروەها زیانێکی زۆریش بەر ئۆتۆمبێلەکە و ئەو ئۆتۆمبێلانەش کەوتووە کە لە شوێنی ڕووداوەکە نزیک بوون.

لەئێستادا شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە بۆ نەخۆشخانە گوازراوەتەوە و تەندروستی قامیشلۆش جەختی کردوەتەوە کە تەندروستی جێگیرە.

تائێستا هێزەکانی پاراستنی ناوخۆ (ئاسایش) هیچ ڕوونکردنەوەیان لەبارەی تەقینەوەکە بڵاو نەکردوەتەوە.

News Code 7375

Your Comment

You are replying to: .
captcha