حکوومەتی عێراق مکووڕە لەسەر جێگیر کردنی هێز لە سنوورەکانی نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان

بەشی ئێران- وتەبێژی وەزارەتی دەورەی کۆماری ئێسلامیی ئێران ڕایگەیاند عێراق بۆ جێگیر کردنی هێزەکانی حکوومەتی ناوەندیی وڵاتەکەی لەسەر سنوورەکانی ئێران و هەرێمی کوردستان جیددیە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ناسر کەنعانی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هەفتانەدا سەبارەت بە دەستکەوتەکانی سەردانەکەی سوودانی بۆ تاران و ئاسایشی سنووری ئێران و عێراق وتی: سەردانەکەی محەمەد شیاع سوودانی بۆ تاران، سەرۆکوەزیرانی عێراق، سەفەرێکی گرنگ بوو کە لە چوارچێوەی بانگهێشتی فەرمی سەرۆک کۆماری ئێراندا ئەنجام درا.

ناوبراو ڕاشیگەیاند لەو سەردانەدا پرسە جۆراوجۆرەکان لەگەڵ حکوومەتی عێراق لە بواری هاوکاری دوولایەنە و ناوچەیی و نێودەوڵەتیدا تاوتوێ کران هەروەها گفتوگۆی بەرهەمدار و بەسوود لە بوارە جیاجیاکان بە تایبەت لە بواری هاوکاریی ئابووری و بازرگانیدا ئەنجامدرا.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕاشیگەیاند: دۆسیەی سنوورەکان یەکێکە لە نیگەرانییە جدییەکانمان و ئاسایشی سنوورەکان بۆ ئێمە گرنگە، لەم سەفەرەدا جارێکی دیکە جەخت لەسەر جێبەجێ کردنی ئەنجامی گفتوگۆکانی پێشووی شاندی پسپۆڕی هەردوو وڵات کرایەوە، و حکوومەتی عێراق بەڵێنی بەدواداچوونی بۆ ئەم بابەتە دا.

ناوبراو ئاشکرای کرد: "خۆشبەختانە لەم ڕۆژانەدا هەواڵێکی خۆشمان بیست کە حکوومەتی عێراق بڕیاری داوە هێزەکانی حکوومەتی ناوەند لەسەر سنوورە هاوبەشەکانی دوو وڵات بە تایبەت بەدرێژایی سنوورەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لەگەڵ هەرێمی کوردستانی عێراق جێگیر بکات".

کەنعانی زیادی کرد: بەدڵنیاییەوە جێبەجێ کردنی ئەم کارە دەتوانێت هەنگاوێکی زۆر ئەرێنی و بەرەوپێشەوە بێت بەرەو چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری لە سنوورە هاوبەشەکانی هەردوو وڵات.

News Code 7376

Your Comment

You are replying to: .
captcha