پارتی بۆ بەرژەوەندیی خۆی لەشکری ڕۆژ بەکار دەهێنێت

بەشی سورویا- سەرۆکی جووڵانەوەی کوردایەتی لە سووریا بە کوردپرێسی وتووە: لەشکری ڕۆژ تەنها لە ڕووکەشدا پێشمەرگەی کوردستانی سووریایە بەڵام لە ڕاستیدا هێزی پارتی دیموکراتی کوردستانە و ئەو حیزبە کەڵک لەو هێزە وەردەگرێت.

کوردپرێس:

حەسەن شێخۆ سیاسەتوانی کۆنەکار کورد و ڕەخنەگر لە کوردستانی سووریا هاوکات سەرۆکایەتیی جووڵانەوەی کوردایەتی لە سووریا (T.K.S) دەکات و دیمانەیێکی لەگەڵ کوردپرێس کردووە و تێیدا ئاماژە بە ناکۆکییەکانی نێوان ئەنەکەسە و حیزبەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردی سووریا لە سەر گەڕانەوەی پێشمەرگەی ڕۆژ دەکات.

حەسەن شێخۆ لەو بارەیەوە بە کوردپرێسی وتووە: لەم قۆناغەدا کە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست کەوتۆتە دۆخێکی هەستیارەوە هیچ هیوایێک بە دوو لایەنە سەرەکییەکە واتا NKSE و PYD نەماوە چوونکە ئەوان کار بە ئاراستەی چارەکردنی کێشەی کورد لە سووریا ناکەن.

ناوبراو گوتیشی: ئەمانە هیچ ئیرادەیێک لە خۆیان نانوێنن و بڕیارەکانیان لە شوێنی دیکەوە وەردەگرن و ئەمڕۆکەش هیچ جووڵەیێکی ئیجابی بۆ بەرژەوەندیی کوردی سووریا ناکەن.

ناوبراو زیادی کرد: هێزەکانی پێشمەرگەی ڕۆژ ڕۆڵەکانی کوردی سووریان بەڵام فەرمان لە پارتی وەردەگرن و پێشمەرگەی حیزبین. مەشق کردنەکانیان بودجەکەیان و چەکەکانیان بە پارتی دابین دەکرێت و هەر بۆیەش پارێزگاری لە بەرژەوەندییەکانی پارتی و هەرێمی کوردستانەوە دەکەن.

سەرۆکی جووڵانەوەی کوردایەتی ئاماژەی بە مەسەلەی پێشمەرگەی ڕۆژ کرد و گوتی: ئەو لەشگرە تەنها لە ڕووکەشدا پێشمەرگەی کوردستانی سووریایە بەڵام لە ڕاستیدا هێزی سەر بە پارتی دیموکراتی کوردستانە و ئەو حیزبە کەڵکیان لێوەدەرگرێت.

ناوبراو زیادی کرد: ئەم بابەتە کێشەیێکی گەورەیە چوونکە یەکێتیی نێوان NKSE و PYD تووشی ئەستەم دەکات. لە ڕاستیدا ئەو هێزانە خاوەنی ئیرادەیێک نین چوونکە تا بە ئەمڕۆ ئەنەکەسە نەک هەر هێچ پارەیێکی بۆ سەرف نەکردوون بەڵکوو مەشقیشی پێنەکردوون لە بەرامبەردا ئەوە پارتییە کە هەموو مەسرەفەکانی ئەو هێزە دابین دەکات و ئەوانیش لە ژێر فەرمانی پارتیدان.

حەسەن شێخۆ ئەوەشی بیر هێنایەە: ئەمە تاوانێکی گەورەیە کە ئەو هێزانە بە هێزی کوردی سووریا بزانین لەبەر ئەوە نە بۆ کوردستانی سووریا پێکهێنراون و نە لە ژێر فەرمانی کوردستانی سووریان.

ناوبراو ئاشکراشی کرد: لە لایێکی دیکەوە ئەو هێزانەی ئەمڕۆکە لە کوردستانی سووریان و پەیەدە حوکمیان دەکات ئەوانیش لە ژێر فەرمانی کوردەکانی سووریا نین و لە قەندیلەوە فەرمان وەردەگرن. ئەوان تەنانەت ناوی کوردستانی سووریاش بە زاردا ناهێنن.

ناوبراو لە کۆتاییدا زیادی کرد: کوردەکانی سووریا پێویستیان بە نەخشەڕێگایێکی نیشتمانی هەیە تاوەکوو بتوانێت کورد لەم دۆخە ڕزگار بکات. وابەستەبوون بە گرووپەکانی دیکە هەرگیز بەرژەوەندیی کوردی سووریا دەستەبەر ناکات.

News Code 738

Your Comment

You are replying to: .
captcha