پاسه‌وانیی سنووری عێراق ده‌رگای دامه‌زراندنی بۆ 3000 کەس کردەوە

بەشی عێراق و هەرێمی وردستان- وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق بڕیاری دا بەمەبەستی زیادکردنی هێزەکانی پاسەوانیی سنوور لە هەرێمی کوردستان، دەرفەتی دامەزارندن بۆ 3000 کەس لە ئاستی هەرێم و عێراق بکاتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەرپرسانی پاسەوانیی سنووری سەر بە حکوومەتی عێراق دەڵێن، بەمەبەستی توند و تۆڵ کردنی سنوورەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ، ده‌رگای دامه‌زراندن بۆ 3000 کەس دەکەنەوە تاوەکوو بتوانن لە ریزی هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنوور خزمەت بکەن.

ئاماژە بەوەش دەکەن، دەرفەتی دامەزراندنەکە بۆ هەموو عێراق دەبێت، بەڵام پشکی سەرەکی بۆ هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان دەبێت، دامەزراندنەکەش لەرێگەی پڕکردنەوەی فۆرمی ئەلیکترۆنی دەبێت.

دوای بڕیاری حکوومەتی عێراق بۆ بڵاوکردنەوەی هێز لە سنوورەکانی ئێران و هەرێمی کوردستان تا ئێستا کاتی بڵاوە پێکردنی ئەو هێزە و جۆری هێزەکە ڕوون نیە. لە ئێستاشدا نزیکەی نۆ هەزار هێزی پاسەوانی سنووری عێراق لە هەرێم هەن و ئەرکیان پاسەوانی سنوورە و لە ناحیەی مەیدان لە گەرمیانەوە تا دەروازەی سیمێلکا بڵاو بوونەتەوە.

News Code 7385

Your Comment

You are replying to: .
captcha