بافڵ تاڵەبانی زیاتر لە 18 جار سەردانی مه‌سعوود بارزانی کردووە، بەڵام دەستێک هەیە ناهێڵێت بگەینە ڕێککەوتن‌

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- کارگێڕێکی مەکتەبی سیاسی یەکێتی ڕایدەگەیەنێت دەستێک هەیە ناهێڵێت یەکێتی و پارتی  بگەینە ڕێککەوتن‌و ڕێگەنادات ئەم حوکمڕانیە بگاتە ئه‌نجام".

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شاڵاو عەلی عەسکەری کارگێڕی مەکتەبی سیاسى یەکێتی بەمیدیای نزیک له ‌حزبەکەی وت: "ئێمە وەک یەکێتی خۆمان بەخاوەنی بیرۆکەی دروستبوونی حکوومەت ‌و پەرلەمانی کوردستان دەزانین، ئەم حکوومه‌تى هەرێمە له‌سه‌ر داوای سەرۆک مام جەلال دروست بووه‌، بۆیە ئێستا نە دوو ئیدارەیمان دەوێت‌ و نە لەگەڵ دوو ئیدارەیشداین".

ناوبراو ئاشکرای دەکات: بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی زیاتر لە 18 جار سەردانی مه‌سعوود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستانی کردوە، بەڵام دەستێک هەیە ناهێڵێت ئێمە بگەینە ڕێککەوتن ‌و ڕێگەنادات ئەم حکومڕانیە بگاتە ئه‌نجام.

سه‌باره‌ت به‌پەیوەندیەکانیشیان لەگەڵ پارتی عه‌سکه‌رى وتى: "ئێمە لەگەڵ پارتی کە شەڕدەکەین حەدی وەسەتمان نییە، نەک براکوژی، بەڵکوو خوشک کوژیشمان کردووە، ئێمە پەیوەندیی زۆر خراپترمان هەبووە لە ڕابردوودا، ئەمەی ئێستا هەیە شەڕە قسە و شەڕی ڕاگەیاندنە، بەڵام هەرگیز بەرەو شەڕى ناوخۆ ئێمە وەک یەکێتی هەنگاومان نەناوە و هەنگاویش نانێین".

ئه‌و به‌رپرسه‌ باڵایه‌ى یه‌کێتى ڕاشیگەیاند: "بەبۆچوونی من ئێمە تێێگەشتنمان بۆ حکوومەتی ئیئتیلاف هەڵەیە، ئەم کابینەیە پارتی زۆرترین دەنگی هێناوە، بەڵام حکوومەتی ئەوان نییە بەتەنها و ناشبێت بەرنامەی کاریی ئەم حکوومەتە بەتەنها بەرنامەی پارتی بێت، بەڵکوو حکوومەتێکی ئیئتیلافیە و جگە لە یەکێتی ‌و پارتی لایەنەکانی تریش بەشدارن".

News Code 7386

Your Comment

You are replying to: .
captcha