بەهۆی پەلامارێکی سوپای عێراقەوە 8 چەکداری داعش کوژران
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لە چیای حەمرین، لە ئەنجامی بۆردوومانی مۆڵگەکانی داعش، هەشت چەکداری ئەو گرووپە کوژران.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، میدیاکانی عێراق بڵاویان کردەوە جەنگییەکانی سوپای عێراق لە چیای حەمرین لە سنووری پارێزگای سەڵاحەدین، چەند مۆڵگەیەکی چەکدارانی داعشیان کردە ئامانج و پاشان هێزەکانی دەزگای دژەتیرۆری عێراق دابەزینە ئەو شوێنانەی، کە کرانە ئامانج.

ئەوەش خراوەتە ڕوو، لە ئەنجامی بۆردوومانەکەدا 8 چەکداری داعش کوژران، پاشان هێزەکانی دەزگای دژەتیرۆری عێراق دەستیان کرد بە پشکنینی ناوچەکە.

شایانی باسە بەشێکی بەرچاو لە چەکدارانی داعش، لە چیای حەمرین، لە سنووری پارێزگاکانی کەرکووک و سەڵاحەدین و دیالەدا خۆیان حەشار داوە.