ئەگەری ئاسایی بوونەوەی پەیوەندییەکانی نێوان سەرۆکی حکوومەتی هەرێم و جێگرەکەی

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نزیکەی دوو مانگە قوباد تاڵەبانی  جێگری سەرۆکی حکوومەتی هەرێم بەشداری کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی وەزیران ناکات، لە چەند رۆژی رابردوودا مەسعوود بارزانی و مەکتەبی سیاسی پارتی بڕیار چاک کردنی ئەو پەیوەندیەیانە داوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ماڵپەڕی سپی میدیا بڵاوی کردەوە بڕیاردراوە لە نزیکترین دەرفەتدا مەسروور بارزانی پەیوەندی بە قوباد تاڵەبانییەوە بکات بە مەبەستی ئاسایی کردنەوەی پەیوەندیەکانیان.

پەیوەندی ئەم دوو لایەنە سەرەکیەی حوکمڕانیی هەرێمی کوردستان بە تایبەتی لەو کاتەوە بەرەو لێکدابڕان رۆشت کە لە کەیسی موراد کانی کوردەیدا بڕیاری بانگهێشت کردن لە دادگاوە بۆ قوباد تاڵەبانی و بافڵ تاڵەبانی دەرچوو، هەروەها پارتی تا چەند رۆژێک لەمەوبەریش سوور بوو لەسەر دادگایی کردنی هەموو ئەوانەی کە لە رووداوی کوشتنی هاوکار جافدا تۆمەتبارن و پەنجەی تۆمەتیش بۆ بەرپرسانی یەکێتی لەو رووداوەدا درێژ دەکرێت.

ئەم دوو رووداوە لەگەڵ پەراوێزخستنی ناوچەکانی سلێمانی کە یەکێتی بانگەشەی بۆ دەکات، بۆتەهۆی لێکدابڕان و بەشداری نەکردنی قوباد تاڵەبانی لە کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی وەزیران و شەڕی میدیای نێوانیان کە رۆژ بەرۆژ گەرمتر دەبێت، بوونەتە هۆی ناکۆکیەکی بەرچاو و مەترسی دابەشبوونی تەواوی لەسەر هەرێم دروستکردووە.

News Code 7391

Your Comment

You are replying to: .
captcha