ژیانی خەڵکەکەمان لەبەردەم مەترسیی حکوومەتێکدایە کە جیاکاری لەنێوان شارەکاندا دەکات
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بافڵ تاڵەبانی رایدەگەیەنێت "ناتوانین پشتگیری ئەو سیاسەتە ناتەندروستەی حكوومەتی هەرێم بكەین، کە هەموو جومگەكانی قۆرخ كردووە".

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بافڵ تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی لە میانی کۆبوونەوە لەگەڵ ماتسومۆتۆ فوتۆشی باڵیۆزی ژاپۆن لە عێراق رایگەیاند:"ئێمە ناتوانین پشتگیری ئەو سیاسەتە ناتەندروستە بکەین کە حکوومەت پەیڕەوی دەکات، هەموو جومگەکان قۆرخ کراون و ژیانی خەڵکەکەمان لەبەردەم مەترسیی حکوومەتێکدایە کە جیاکاری لەنێوان شارەکاندا دەکات".

سەرۆکی یەکێتی دەشڵێت: "هەر بۆیە ئێمە و لایەنە سیاسییە هاوهەڵوێستەکانی تری هەرێم دژی دەوەستینەوە و لەوبارەیەوە بڕیاری پێویست دەدەین".