
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ماردین کۆک قایە، ئەندامى مەکتەبی سیاسیى بەرەى تورکمانى بە تۆڕى میدیایی رووداوى راگەیاندووە: "پێویستە تورکمان هاوشێوەى پێکهاتەکانى دیکە رۆڵى هەبێت لەو هێزەى پاسەوانى سنوور، کە بڕیارە پێکبهێندرێت. داواکارییەکەى ئێمە بۆ ئەوەیە کە جیاوازى نەکرێت لە پێکهێنانى ئەو هێزە، بە تایبەت کە هێزەکە سەر بە وەزارەتى ناوخۆى عێراقە".
ماردین کۆک قایە گوتیشى: "ئەگەر حکوومەتى هەرێمى کوردستان خۆى هێزێک دروست بکات ئەوە پەیوەندارە بەخۆیەوە، بەڵام ئەگەر هێزەکە لەلایەن حکوومەتى ناوەندییەوە پێکبهێندرێت و ئەوە پێویستە رۆڵ بە تورکمان بدرێت لە وەرگرتنى کارمەندەکانیدا".