دوو ساڵە قایمقامێتیی دیواندەرە نەیتوانیوە بازاڕچەیێک بکاتەوە

بەشی کوردستان- ئەنجامی بەدواداچوونەکانی قایمقامێتیی دیواندەرە لە ڕگای هەرەوەزی گوندەکانەوە تەنها بۆتە ئەوە کە ناونیشانی بازاڕچەیێکی بەرهەمە خواردەمەنییەکان دانرا.

کوردپرێس:

نزیکەی دوو ساڵە قایمقامێتیی دیواندەرە لیژنەیێکی بەدواداچوونی بۆ پێدانی ڕاستەوخۆی بەرهەمە خواردەمەنییەکان پێکهێناوە و ئەنجامی دوو ساڵەی ئەو بەدواداچوونەش تەنها ئەوە بووە کە هەرەوەزی گوندەکان تابڵۆیێکان داناوە لە سەری نووسراوە بازاڕچەی بەرهەمە خواردەمەنییەکان.

لیژنەکە مانگی جۆزەردانی 1398 بە بەشداریی بەڕێوەبەرایەتیی هەرەوەزی گوندەکانی کوردستان بەڕێوە چوو و بابەتی کردنەوەی بازاڕچەیێکی پێدانی ڕاستەوخۆی بەرهەمە خواردەمەنییەکان باس کرا و پەسەند کرا.

News Code 740

Your Comment

You are replying to: .
captcha