به‌بێ پشتیوانیی کۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی نه‌مانده‌توانی پێشوازی له‌ زیاتر له‌ دوو ملیۆن ئاواره‌ی سووریا و عێراق بکه‌ین
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- مەسروور بارزانی رایگه‌یاند به‌بێ پشتیوانیی کۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی نه‌مانده‌توانی پێشوازی له‌ زیاتر له‌ دوو ملیۆن ئاواره‌ی سووریا و عێراق بکه‌ین

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەسروور بارزانی، سه‌رۆکی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌میانی وتارێکدا له‌کردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌یه‌ک که‌ له‌سه‌ر بودجه‌ی وڵاتی هه‌نگاریا دروست کراوه‌، رایگه‌یاند: "له‌ ساڵی 2014 لێره‌وه‌ شه‌ڕێک کرا دژ به‌ هه‌ڕه‌شه‌کانی داعش و له‌وکاته‌وه‌ پێکه‌وه‌ ژیان دروست بوو، هه‌نگاریا یه‌کێک بوو له‌و وڵاتانه‌ی که‌ له‌وکاته‌ سه‌خته‌دا هاوکاری کردین، هه‌وڵه‌کانی هه‌نگاریا بۆ هاوکاری کردنی ئه‌و کۆمه‌ڵگانه‌ به‌رزده‌نرخێنین.

ناوبراو درێژەی دا له‌ کاته‌ سه‌خته‌کاندا ئێمه‌ پشتیوانیمان له‌ زیاتر له‌ دوو ملیۆن ئاواره‌ی سووریا و عێراق کرد، به‌بێ پشتیوانیی کۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی نه‌مانده‌توانی ئه‌و کاره‌ بکه‌ین".