ئاوارەبوونی دانیشتووانی شارۆچکەی ئەبوراسین بەهۆی هێرشە بەردەوامەکانی تورکیاوە

بەشی سووریا- زۆرینەی دانیشتوانی ناحیەی ئەبوراسین لە دەڤەری باکووری حەسەکە بەهۆی هێرشەکانی سوپای تورکیا و گوللەباران کردنی ناوچەکانیانەوە ئاوار بوون.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەهۆی هێرشە بەردەوامەکانی سوپای تورکیا بۆ سەر ناوچەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا و بۆردوومانی شارۆچکەی ئەبوراسین ژمارەیەکی زۆر لە دانیشتوانی شارۆچکەکە کە لە باکووری شاری حەسکە هەڵکەوتووە، ئاوارە بوون.

بەگوێرەی ئەو هەواڵەی لە ئاژانسی سانا بڵاو کراوەتەوە، شارۆچکەی ئەبوراسین لە دەڤەری باکووری حەسکە بەهۆی هێرشەکانی تورکیا و تۆپبارانی بەردەوامی ئەو شارە بە تۆپخانە چۆڵ کراوە.

لە ڕۆژانی ڕابردوودا زۆربەی بنەماڵەکانی ئەم ناحیە ئاوارە بوون و ماڵ و حاڵی خۆیان بەجێ هێشتووە و لە ناوچە ئارامترەکاندا نیشتەجێ بوون.

News Code 7404

Your Comment

You are replying to: .
captcha