پێویستە بڕیاری دادگای مافی مرۆڤ بۆ ئازاد کردنی سەلاحەدین دەمیرتاش جێبەجێ بکرێت

بەشی تورکیا- لیژنەی وەزیرانی ئەنجومەنی ئەورووپا داوای کردووە  بڕیاری دادگای مافی مرۆڤی ئەورووپا بۆ دەستبەجێ ئازاد کردنی هاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیموکراتی گەلان جێبەجێ بکرێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێسف ڕەمەزان دەمیر، یەکێک لە پارێزەرانی دەمیرتاش، سەبارەت بە کۆبوونەوەی لیژنەکە وتی: لیژنەی وەزیرانی ئەنجومەنی ئەورووپا جارێکی دیکە داوای ئازاد کردنی دەستبەجێی سەلاحەدین دەمیرتاش-ی کردووە، هەروەها داوای دەرکردنی بڕیارێکی کرد بەگوێرەی ئەنجامی ماددە 18 لە بڕیاری دادگای مافی مرۆڤی ئەورووپا لەو دۆسیەیەی دادگای دەستووریی تورکیا ماوەی 3 ساڵە دەستی بەسەردا گرتووە سەبارەت بە دووبارە دەستگیرکردنەوەی دەمیرتاش لەسەر هەمان بەڵگە.

سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە لە مانگی نۆڤەمبەری ساڵی 2016 وە لەسەر کۆمەڵێک تۆمەتی پەیوەست بە پشتیوانی کردنی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان لە گرتووخانەی ئەدرنە دەستبەسەر کراوە.

News Code 7407

Your Comment

You are replying to: .
captcha