سەرۆک وەزیرانی عێراق گه‌ڕاندنه‌وه‌ى گوژمه‌ى دووه‌مى دزیی سه‌ده‌ی ڕاگه‌یاند
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق گه‌ڕاندنه‌وه‌ى گوژمه‌ى دووه‌مى پاره‌ دزراوه‌کانى عێراقى ڕاگه‌یاند، که‌ بڕه‌که‌ى 134 ملیار دینارى عێراقیه‌.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، له‌ به‌یاننامه‌یه‌کى سه‌رۆکایه‌تى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عێراقدا هاتووه‌، به‌ چاودێرى ىسه‌رۆک وه‌زیران و به‌هاوکارى سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى دادوه‌رى و تایبه‌ت به‌ دۆسیه‌ى ده‌ستپاکى توانراوه‌ به‌شێکى تر له‌ پاره‌ دزراوه‌کانى عێراق که‌ به‌ دزیی سه‌ده‌ ناسرابوون بگه‌ڕێندرێته‌وه‌.

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، برى پاره‌که‌ 134ملیار و چوارسه‌د و په‌نجا و پێنج ملیۆن دینارى عێراقیه ‌و پاره‌که‌ ڕاده‌ستى بانکى ڕافیده‌ین کراوه‌و هه‌وڵه‌کان به‌رده‌وامه‌ بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ى سه‌رجه‌مى پاره‌ دزراوه‌که‌.

له‌ عێراق زیاتر له‌ سێ ترلیۆن و 700 ملیارى پاره‌ى ده‌سته‌ى باجه‌کان دزراوه‌ و ئه‌مه‌ى ئه‌مرۆ گوژمه‌ى دوه‌م بوو گه‌ڕێندرایه‌وه ‌و پێشتر 182ملیار دینار گه‌ڕێندرایه‌وه‌.