پێوەندییەکانی نێوان یەکێتی و پارتی گەیشتۆتە ئاستێکی نوێ لە گرژی و ناکۆکی

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامی باڵای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەڵێت: پێوەندییەکانی نێوان حزبەکەی لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستاندا ڕوو لە ئاڵۆزبوونێکی نوێیە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، غیاس سوورچی ئەندامی باڵای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە ئاژانسی فۆرات نیووزی ڕاگەیاندووە ئەم ئاستە لە ئاڵۆزیە لە پێوەندییەکانی نێوان یەکێتیی نیشتمانیی کوردستات و پارتی دیموکراتی کورڕدستان کەم وێنە بووە.

سوورچی جەختی کردۆتەوە کە دووچاوەکی و نادەدپەروەری لە شێوازی مامەڵە کردنی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ پارێزگاکانی ژێر دەسەڵاتی یەکێتی نیشتمانیدا بوونی هەیە.

News Code 7410

Your Comment

You are replying to: .
captcha