هێرشی تورکیا بۆسەر کوردەکانی سووریا دەرفەتێکی زێڕین دەداتە داعش

بەشی جیهان- هێرشی تورکیا بۆسەر کوردانی سووریا دەرفەتێکی باش دەداتە داعش بۆ هەڵاتن لە زیندانەکانی ناوچەی ژێر دەسەڵاتی کوردەکان و بەشداری کردن لە شەڕدا لەدژی کورد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، گۆڤاری نەشناڵ ئینترێست لە ڕاپۆرتێکدا بڵاوی کردەوە ڕۆژی 19ی تەشرینی دووەمی 2022، تورکیا هێرشی ئاسمانی بۆسەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دەستپێکرد. ئەم بۆردوومانە کە بە کەڵک وەرگرتن لە فڕۆکەی جەنگی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و تۆپخانە ئەنجام درا، بووە هۆی کوژرانی ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی سڤیل و ئەندامانی هێزەکانی سووریای دیموکرات کە هاوبەشی سەرەکیی ئەمریکا لە هاوپەیمانی دژ بە داعش. ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا هۆشداریی دا کە هێرشە ئاسمانییەکان "تەنها سەرەتای" ئۆپەراسیۆنێکی فراوانترن.

گۆڤارەکە ئاشکرای دەکات: بە گوێرەی بەڵگەکان لە نێوان دەزگای هەواڵگری نیشتمانی تورکیا (میت) و توندڕەوەکانی سووریا هاوپەیمانێتی و هاوبەشی هەیە. لە سەرەتای ساڵی ٢٠١٦ەوە نزیکەی 60000 چەکدار لە زیاتر لە ١٠٠ وڵاتەوە لە ڕێگەی تورکیاوە خۆیان گەیاندە سووریا.

نەشناڵ ئینترێست دەنووسێت بە پێچەوانەی ڕەفتارە دووچاوەکییەکانی تورکیا، کورد هاوپەیمانی گرنگی ئەمریکایە. هێزەکانی سووریای دیموکرات - کە کوردەکان پێکهاتەی سەرەکیی پێکدێنن- سەرکردایەتی هێرشەکانی دژ بە داعشیان کردووە. ژەنەڕاڵ مەزلوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات ڕاگەیاندووە کە لە شەڕی داعشدا کە ئەمریکا سەرکردایەتی دەکات، 12000 کەس لە هێزەکانی سووریای دیموکرات کوژراون و 24000 کەسیش بە سەختی برینداربوون.

هەربەپێی گۆڤارەکە تورکیا ئێستا خەریکی کۆکردنەوەی هێزی زیاترە لەسەر سنووری سووریا و هۆشداری داوە لەبارەی دەست پێکردنی ئۆپەراسیۆنێکی زەمینی بۆ دووبارەوە بەزاندنەوەی سنوورەکانی سووریا. تورکیا بەم هێرشە دەیەوێت هانی داعش بدات بۆ دەربازبوون لەو زیندانانەی کە کورد کۆنترۆڵی کردووە، بەڵکوو بتوانن بەشداری ئەم شەڕە بکەن.

کەمپی ئەلهۆل کە دەکەوێتە باکووری سووریا، شوێنی میلیشیاکانی سەر بە داعشە کە ئامادەی شەڕن. ئەم کەمپە لە ساڵی ١٩٩١ لە سەردەمی شەڕی کەنداوی فارس وەک پەناگەیەک بۆ ئاوارە عێراقییەکان دامەزراوە. 12 کیلۆمەتر لە سنووری عێراق و سووریاوە دوورە و 70 کیلۆمەتریش لەو ناوچانە دوورە کە سوپای تورکیا لە ڕۆژهەڵاتی ڕووباری فورات لە سووریا داگیری کردوون.

لە ئەلهۆل 55 هەزار ئەندامی خێزانی داعش جێگیر کراون. دانیشتوانی سەر بە داعش لەم کەمپەدا لە 25 هەزار پەنابەری عێراقی و 20 هەزار سووری و 8 هەزار ئەندامی بیانی ئەم گرووپە پێکدێن. هەروەها لەم کەمپەدا زیاتر لە ١٠ هەزار چەکداری توندڕەو لە پەنجا و دوو وڵاتەوە نیشتەجێن. تورکیا بە دروست کردنی پشێوی و ئاژاوەگێڕی هەوڵ دەدات دەرفەتێک بۆ ئەو چەکدارانە بڕەخسێنێت ئەوەش بۆ بەرەوپێشبردنی ئامانجەکانی خۆی.

نەشناڵ ئینترێست زیادی دەکات لە ساڵی ٢٠١٩ تورکیا هێرشی کردە سەر گرێ سپی (تل ابیض) و هەروەها دەوروبەری کەمپی عەین عیسای بۆردوومان کرد. خێزانەکانی داعش سوودیان لەو ئاژاوەگێڕییە وەرگرت و بەرەو سنوورەکانی تورکیا هەڵهاتن، بەڵام لەلایەن هێزەکانی SDFەوە دەستگیر کرانەوە.

ئەو گۆڤارە دەشنووسێت: هەروەها هێزەکانی سەر بە تورکیا لە مانگی یەکی ساڵی ٢٠٢٢دا، پیلانیان بۆ هەڵاتنی داعشەکان لە کەمپی حەسکە داڕشت. دیسانەوە هێزەکانی SDF ئۆپەراسیۆنەکەیان پووچەڵ کردەوە. هەروەها ناوچەی دەوروبەری گرتووخانەی جرکین لە قامیشلۆ کرایە ئامانجی هێرشە ئاسمانییەکانی تورکیا، کە یارمەتی چەکدارانی داعشی دا بۆ هەڵهاتن و چوونە ناو سوپای سووریای ئازاد.

News Code 7416

Your Comment

You are replying to: .
captcha