دژی سزادانی سەرۆکی شارەوانی ئەستەنبوڵ خۆپیشاندانێکی بەرفراوان لەو شارە بەڕێوەچوو

بەشی تورکیا- هەزاران کەس ناڕەزایەتییان دەربڕی بەرامبەر بە بڕیاری دادگا بۆ زیندانی کردن و سەپاندنی قەدەغەکردنی سیاسی بەسەر ئەکرەم ئیمامئۆغڵو سەرۆکی شارەوانی ئەستەنبوڵ.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دادگای تورکیا ڕۆژی چوارشەممە سزای دوو ساڵ و حەوت مانگ زیندانی بەسەر ئیمامئۆغڵودا سەپاند، بڕیارێک کە دەبێت دادگای تێهەڵچوونەوە پەسەندی بکات و ڕەخنەی بەرفراوانی لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵاتدا بە پێشێل کردنی دیموکراسی لێکەوتەوە.

لە خۆپیشاندانەکەدا بە لێدانی گۆرانی نیشتمانپەروەرانە، جەماوەرەکە لە بەردەم بینای شارەوانی ئەستەنبوڵ ئاڵای تورکیایان هەڵدا، وێنەیەکی گەورەی دامەزرێنەری تورکیا مستەفا کەمال ئەتاتورک لەسەر بیناکە هەڵواسرابوو.

خۆپیشاندەران لە کاتی دەستپێکردنی ڕێپێوانەکەدا دروشمی "ماف، یاسا و دادپەروەری... ڕۆژێک دێت کە پارتی داد و گەشەپێدان لێپرسینەوەیان لەگەڵ دەکرێت"، بە ئاماژەدان بەو پارتە بە سەرۆکایەتی ئەردۆغان، دەوتەوە.


پێشتر ئیمامئۆغڵو لە وتارێکدا کە دوای سەرکەوتنی لە هەڵبژاردنەکانی ئەستەنبوڵ لە ساڵی ٢٠١٩ پێشکەشی کرد، بە سووکایەتی کردن بە بەرپرسانی گشتی سزا درا، نەیارانیش دەڵێن دادگاکانی تورکیا گوێڕایەڵی ئیرادەی ئەردۆغانن، لە کاتێکدا حکوومەت دەڵێت دەسەڵاتی دادوەری سەربەخۆیە.

لە بەرامبەردا ئیمامئۆغڵو ئاماژەی بەوەدا کە سزای زیندانی کردن سزای سەرکەوتنەکەیەتی.

ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد، هەندێکجار لە وڵاتی ئێمەدا هیچ سەرکەوتنێک بەبێ سزا ناڕوات، من ئەم سزا بێمانا و نایاساییە وەک پاداشتێک بۆ سەرکەوتنەکانم دەبینم.


ئەکرەم ئیمامئۆغڵو بەهۆی وتارێکەوە کە لە ساڵی ٢٠١٩ دوای هەڵبژاردنەکانی ئەستەنبوڵ پێشکەشی کرد، دادگایی کرا کە وتبووی "ئەوانەی دەنگدانی سەرەتایییان هەڵوەشاندەوە [کە تێیدا لە کاندیدی ئاکەپەی ئەردۆغانی بردەوە]، گەمژەن.

News Code 7435

Your Comment

You are replying to: .
captcha