ناکرێت هیچ حزبێک دوو ئیدارەیی وەکوو کارتی گوشاری سیاسی بەکار بێنێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرکردەیەکی پارتی دیموکراتی کوردستان رایدەگەیەنێت پارتی و یەکێتی جگە لە دانیشتن و گفتوگۆ هیچ رێگەیەکی دیکەیان لەبەردەمدا نییە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بڵند ئیسماعیل، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و بەرپرسی لقی دووی پارتی بە کوردستان24ی رلگەیاندووە، وەکوو دەستپێشخەری لەپێناو گفتوگۆی لایەنەکان پارتیش نیگەرانی هەیە، بەڵام نایانەوێت لە سۆشیاڵ میدیا و راگەیاندنەکانەوە پەیام بنێرن و بەو هۆیەشەوە، خەڵکی هەرێمی کوردستان نیگەران بکەن.

ناوبراو روونی کردۆتەوە، ئەوان جددین لەسەر چارەسەرکردنی کێشەکانیان لەگەڵ یەکێتی لەرێگەی گفتوگۆوە و وتی: "کێشەکانی نێوان پارتی و یەکێتی گەورەکراون و دەکرێت بە دانیشتێک یان دوو دانیشتن هەمووی چارەسەربکرێن، چوونکە زۆر کاری دیکەی گەورە هەیە دەتوانین بەیەکەوە ئەنجامی بدەین.

هەروەها ئاماژەی بەوەش کرد، "ناکرێت هیچ حزبێکی سیاسی هەڕەشەی دوو ئیدارەیی یان کشانەوە لە حکوومەت یان چوونە باوەشی بەغدا وەک کارتێکی سیاسی بەکاربهێنێت یان خۆی بە خاوەنی سامانی ناوچەیەک بزانێت بۆ ئەوەی هەڕەشەی لایەنێکی دیکەی پێبکات، ئەمانە هێڵی سوورن نابێت هیچ لایەنێک دەستیان بۆ ببات".

News Code 7437

Your Comment

You are replying to: .
captcha