سەرنووسەری بەشی ئینگلیزی NRT ماوەی هەفتەیەکە بێ سەروشوێنە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دامەزراوەی میدیای نالیا رایدەگەیەنێت "سەرنووسەری ڕۆژنامەی ئێن ئاڕ تی ئینگلیزی، کۆلین ڕوت ماوەی هەفتەیەکە لە باشوور و ناوەڕاستی عێراق بێسەروشوێنە".

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕوت کە هاووڵاتییەکی ئەمریکییە، لەگەڵ ئێن ئاڕ تی کار دەکات و لە کاتی گەڕانەوەی لە ئەمریکا گەیشتۆتە بەغدا و دواتر چۆتە سامەڕا و بڕیار بووە ٨ ی مانگ بگەڕێتەوە بۆ سلێمانی بۆ سەر کارەکەی، بەڵام لە ٣ ی کانوونی یەکەمەوە لە سامەرا هیچ سۆراغێکی نییە و تەلەفونەکەی داخراوە و لەسەر تۆڕی کۆمەڵایەتیش هیچ چالاکییەکی نەماوە.

دامەزراوەیی میدیایی نالیا، باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق و کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان و ڕێکخراوە ڕۆژنامەوانییەکانی لەبارەی دۆخی رۆژنامەنووسەکەیانەوە ئاگادار کردۆتەوە.

کۆلین ڕوت لە ساڵی ٢٠١٥ و ٢٠١٦ لەگەڵ نالیا لە کاری کردووە و گرێبەستەکەی کۆتایی هاتووە. پاشان ساڵێک پێش ئێستا گرێبەستەکەی نوێ کراوەتەوە.

News Code 7438

Your Comment

You are replying to: .
captcha