سەردانی شاندەکەی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا کۆتایی بە ناکۆکییەکان ناهێنێت
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامێکی باڵای یەکێتی نیشتمانیی کوردستان ڕایگەیاند ئەستەمە سەردانی شاندەکەی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا کۆتایی بە ناکۆکییەکانی نێوان عێراق و هەرێمی کوردستان بهێنێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کەناڵی تەلەفزیۆنیی " الاتجاه" بڵاوی کردەوە غیاس سوورچی بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند: سیاسەتەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە دانوستانەکانیدا لەگەڵ حکوومەتی ناوەندیی عێراق هێشتا ڕوون نییە.

سوورچی زیادی کرد: پارتی دیموکراتی کوردستان لە بابەتی گفتوگۆ کردن لەگەڵ حکوومەتی فیدراڵی هەوڵی پەراوێزخستنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەدات.