کوردەکان ئامادەن لەگەڵ هەموو لایەنە نیشتمانییەکانی سووریا دانوستان بکەن

بەشی جیهان - بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری کورد لە سووریا ڕایدەگەیەنێت، کورد ئامادەیە لەگەڵ هەموو ئەو گرووپانەی کە پابەندن بە پاراستنی سەروەریی خاکی سووریا و یەکڕیزی ئەو وڵاتەوە؛ دانوستان بکات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەدران چیا کورد، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری کورد لە باکوور و باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا ڕایدەگەیەنێت، کورد لە پێناو پاراستنی سەقامگیری و ئارامیی وڵات و نەهێشتنی تیرۆریستان، ئامادەی دانوستان لەگەڵ هەموو گرووپە نەتەوەییەکانە لە سووریا.

ناوبراو بە ماڵپەڕی ڕوانگەی مافی مرۆڤی سووریای وتووە، پێویستە زلهێزە بیانییەکانی کە گلاون بە قەیرانی سووریا و هەروەها وڵاتانی عەرەبی هاوکار بن بۆ بەدیهێنانی ئاشتی و سەقامگیری لە سووریا و لەناوبردنی پیلانە جیایخوازانەکان.

ئەو بەرپرسە کوردە جەختیشی کردەوە کە ڕێگاچارەی سیاسی و دانوستانی سووری-سووری دوو بنەمای سەرەکین بۆ گەیشتن بە ئاشتی و سەرقامگیریی سووریا.

بەدران چیا کورد ئەوەشی ڕاگەیاند کە کورد بۆ جێگیر کردی ئاشی لە سووریا ئامادەیە بۆ دانوستان لەگەڵ هەموو گرووپە نیشتمانییەکانی ئەو وڵاتە.

News Code 7457

Your Comment

You are replying to: .
captcha