بڕیار درا هێرشی ڕاگەیاندن دژ بە پارتی دیموکرات رابگیرێت
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئه‌ندامێكی پێشووی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان باس له‌وه‌ ده‌كات، زه‌مینه‌سازی كراوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی پارتی و یه‌كێتی بكرێت، له‌م رووەشه‌وه‌ شه‌ڕی راگه‌یاندن راده‌گیرێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عوسمانی بانیمارانی، ئه‌ندامی پێشووی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، بۆ باسنیوز گوتی: "بۆ ئه‌وه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی پارتی و یه‌كێتی بكرێت، بڕیار درا هێرشی راگه‌یاندن كه‌م بكرێته‌وه‌ و رابگیرێت، بۆ ئه‌وه‌ی كه‌شوهه‌وای كۆبوونه‌وه‌ باش بێت، ئه‌م راگرتنه‌ بۆ هه‌ردوولایه‌ و ناكرێت هێرش بكه‌نه‌ سه‌ر یه‌كتری، یه‌كێتی دیاره‌ هه‌ڵوێستی وه‌رگرتبوو، بۆیه‌ ماوه‌یه‌ك بایكۆتی حكوومه‌تی كردبوو، ئێستا كه‌ لێكتێگه‌یشتن و گفتوگۆ هه‌یه‌، ئه‌مه‌ش چاره‌سه‌ر ده‌كرێت".

بانیمارانی ڕاشیگه‌یاند: "پارتی و یه‌كێتی ناتوانن نكۆڵی له‌ بوونی یه‌كتری بكه‌ن و ده‌بێت راوێژ به ‌یه‌كتری بكەن و پێكه‌وه‌ ئیداره‌ی ئه‌م وڵاته‌ بكەن، ئه‌گه‌رنا له ‌هه‌موومان تێك ده‌چێت، بۆیه‌ له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه‌ بڕیار درا، ئه‌مڕۆ دووشممه،‌ هێرشی راگه‌یاندنی هه‌ردوولا رابگیرێت، بۆ ئه‌وه‌ی كه‌شی كۆبوونه‌وه‌ باش بێت".