ئایا سوید تەنها ئەو کەسانە دیپۆرتی تورکیا دەکاتەوە کە بە هاوکاری کردنی گرووپە کوردییەکان تۆمەتبار کراون؟

بەشی جیهان- لەحاڵێکدا کە سوید هاووڵاتییەکی تورکیای بەتۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ پەکەکە ڕادەستی ئەنقەرە کردەوە؛ دادگای باڵای ئەو وڵاتە، ڕۆژی دووشەممە، ڕەتیکردەوە ڕۆژنامەنووسێک دیپۆرت بکاتەوە کە تۆمەتی ئەندامێتی گرووپی گولەنی خراوەتە پاڵ.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، حکوومەتی سوید ماوەی مانگێک پێش ئێستا بۆ ڕازی کردنی تورکیا و ڕەزامەندیی دەربڕینی ئەنقەر بۆ بەئەندامبوونی ستۆکهۆڵم لە ناتۆ هاووڵاتییەکی کوردی بەتۆمەتی هاوکاری کردنی پەکەکە ڕادەستی ئەنقەرە کردەوە.

بەمحاڵەوە میدیاکانی سوید لە ڕاپۆرتێکدا بڵاویان کردەوە دادگای باڵای وڵاتەکەیان لە بڕیارێکدا دیپۆرت کردنەوەی هاووڵاتیەکی تورکیای ڕەت کردۆتەوە و ئاماژەی بە "چەندین بەربەست" کردووە کە ڕێگری لە ناردنی سەرنووسەری ڕۆژنامەی زەمان، بولێنت کێنیش دەکات، کە ئەنقەرە بە تێوەگلان لە هەوڵی کودەتاکەی ساڵی ٢٠١٦ تۆمەتباری دەکات، وەک "سروشتی سیاسی تۆمەتەکان" و "یەکنەگرتنەوەی لەگەڵ پێگەی پەنابەر" لە سوید.

پێشتر دەسەڵاتی دادوەریی تورکیا فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ ٤٧ ڕۆژنامەنووس و کارمەندی پێشووی ڕۆژنامەی زەمان دەرکرد، بە تۆمەتی "تێوەگلان لە هەوڵی کودەتاکە کە تورکیا لە ساڵی ٢٠١٦دا بەخۆیەوە بینی".

ئەو رۆژنامەنووسە دوای هەوڵی کودەتاکە لە تورکیا هەڵهات، دوای ئەوەی لە ساڵی ٢٠١٥ بەهۆی ڕەخنەی لە سەرۆککۆماری تورکیا دەستگیرکرا و دادگایی کرا.

ئەمەش لە حاڵێکدایە کە پێشتر مەحموود تات پەنابەری کوردی تورکیا کە تۆمەتی ئەندامێتی پارتی کرێکارانی کوردستان (PKK)ی خرابوویە پاڵ لەلایەن سویدەوە ڕادەستی تورکیا کرایەوە.

News Code 7460

Your Comment

You are replying to: .
captcha