ئەمریکا دەتوانێت ڕێگری بکات لە هێرشی تورکیا بۆسەر کوردەکانی سووریا

بەشی جیهان- نوێنەری ئیدارەی خۆسەری کوردەکانی سووریا لە ئەمریکا ڕایدەگەیەنێت، واشنتۆن دەتوانێت بە گوشارخستن و هەڕەشەی سزادان، ڕێگری بکات لە هێرشێکی دیکەی تورکیا بۆسەر کوردستانی سووریا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سینەم محەممەد نوێنەری ئیدارەی خۆسەری کوردی سووریا لە ئەمریکا داوای لە ئەمریکا کرد کە گوشار بخاتە سەر تورکیا بۆ ئەوەی ئەم وڵاتە نەتوانێت هێرش بکاتە سەر ئەو ناوچانەی کە لەژێر کۆنترۆڵی کوردەکانی سووریایە.

ناوبراو هەوڵەکانی ئەمریکای بۆ ڕێگری کردن لە هێرشی تورکیا بۆ سەر کوردەکانی سوریا بەرز نرخاند و بە فۆکس نیوزی ڕاگەیاند: واشنتۆن دەتوانێت بە گوشارخستن و هەڕەشەی سزادان، ڕێگری بکات لە هێرشێکی دیکەی تورکیا بۆسەر کوردستانی سووریا.

سینەم محەمەد جەختی لەوە کردەوە کە ڕوودانی شەڕێکی دیکە لە سووریا بەتایبەتی لەو ناوچانەی کە لەژێر کۆنترۆڵی کوردەکانی سووریادایە، لە بەرژەوەندی کورد و تورکیا و ئەمریکادا نییە، چونکە هێرشێکی لەو شێوەیە کارەساتی مرۆیی لێدەکەوێتەوە.

سینەم محەمەد هیوای خواست کە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و بەتایبەت ئەمریکا و ڕووسیا لە ڕۆژان و هەفتەکانی داهاتوودا ڕێگری لە هێرشێکی دیکەی تورکیا بۆ سەر کوردەکانی سووریا بکەن.

News Code 7464

Your Comment

You are replying to: .
captcha