سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵیا گەیشتە هەرێمی کوردستان
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵیا دوای سەردانی بۆ بەغدا و کۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆککۆمار و سەرۆکوەزیرانی عێراق، سەردانی هەرێمی کوردستنی کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، جۆرجیا میلۆنی، سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵیا بەمەبەستی بەسەرکردنەوەی سەربازەکانی ئیتاڵیا و کۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان گەیشتە هەولێر و لەلایەن مەسروور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستانەوە پێشوازیی لێکرا.