سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵیا نێچیرڤان بارزانی بانگهێشتی وڵاتەکەی دەکات
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئێوارەی ڕۆژی هەینی، 23-12-2022، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە جۆرجیا میلۆنی، سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵیا کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەگوێرەی راگەیێندراوەکەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، نێچيرڤان بارزانى وێڕاى ده‌ربڕينى خۆشحاڵیى خۆی به‌ سه‌ردانه‌كه‌ی میلۆنی، "پيرۆزبايی كريسمس و سه‌ركه‌وتن و وه‌رگرتنى پۆستى سه‌رۆكوه‌زيرانى له‌ ميلۆنى كرد، هه‌روه‌ها سوپاس و پێزانينى هه‌رێمى كوردستانى بۆ ئيتاڵيا دووپات كرده‌وه‌ بۆ هاريكارى و پشتگيريى سه‌ربازى و سياسى و مرۆيى و هاريكارى هاوبه‌شى وڵاته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌ كاتى شه‌ڕى دژى داعشدا."

سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵیا لە کۆبوونەوەکەدا "دووپاتی كرده‌وه‌ كه‌ وڵاته‌كه‌ى گرنگييه‌كى تايبه‌ت به‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌دات" و به‌هێزى و سه‌قامگيريى عێراق و هه‌رێمى كوردستانى بۆ عێراق و ناوچه‌كه‌ به‌ گرنگ زانى.

هه‌روه‌ها سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵیا لە کۆبوونەوەکەدا "پشتگريى وڵاته‌كه‌ى بۆ گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا ده‌ربڕى" و لەوبارەیەوە سەرۆکی هەرێمی کوردستان "دووپاتیكرده‌وه‌ كه‌ هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌يه‌ هه‌موو كێشه‌كانی له‌گه‌ڵ به‌غدا به‌ گفتوگۆ و له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور چاره‌سه‌ر بكات."

 بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە هەڕەشەکانی داعش و پاراستنی سەقامگیریی عێراق و هەرێمی کوردستان، لەوبارەوە "هه‌ردوولا هاوڕابوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه‌ هێشتا داعش مه‌ترسييه‌كى راسته‌قينه‌يه‌ له‌سه‌ر ئاسايش و سه‌قامگيريى عێراق و سووريا، بۆيه‌ عێراق و هه‌رێمى كوردستان پێويستييان به‌ به‌رده‌واميى پشتگيريى نێوده‌وڵه‌تييه‌ بۆ له‌ناوبردنى يه‌كجاريه‌كيى داعش، هه‌روه‌ها جه‌ختيان له‌ بره‌ودان به‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى ئيتاڵيا و هه‌رێمى كوردستان و هاريكاريى هاوبه‌ش له‌ هه‌موو بواره‌كاندا كرده‌وه‌."

لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، جۆرجیا میلۆنی، سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵیا بە فەرمی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستانی بانگهێشتی رۆما کردووە.